Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: ڕوسیا له‌سایکس بیکۆی نوێدا ده‌یه‌وێت پشکی هه‌بێت.


ڕوسیا پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له‌به‌کارنه‌هێنانی هێزه‌ له‌سوریادا و خۆ دوور ڕاگرتنی دواجار هاته‌ گۆڕه‌پانه‌که‌وه‌ و هێزی به‌کار هێنا، ئه‌م گۆڕانکاریه‌ له‌بالانسی هێزدا له‌ناوچه‌که‌دا ئاکامی چۆن ده‌بیت؟

به‌ره‌ی ناتۆ به‌رامبه‌ر به‌مه‌ ئه‌وه‌ستێته‌وه‌ یاخوود له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕوسیا ده‌گه‌نه‌ ڕێکه‌وتن، ئه‌گه‌ر ڕێکه‌ون له‌ناوچونی داعشی لێئه‌که‌وێته‌وه‌؟.

کورد بژاره‌ی له‌م ململانێ‌یه‌دا چیده‌بێت‌، ئه‌توانێت بێلایه‌نبێت، یاخوود ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان ناچاری ده‌کات به‌ره‌یه‌ک هه‌ڵبژێرێت؟.

ئه‌مه‌و چه‌ند پرسیارێکی‌دیکه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌وزووری.

شاره‌زووری ده‌ڵێت دوای ده‌رکه‌وته‌ی داعش و بوونی به‌مه‌ترسیه‌ک بۆ هه‌موو جیهان، هه‌موو جه‌مسه‌ره‌ ناکۆکه‌کانی جیهانی دژ به‌خۆی کۆده‌کاته‌وه‌.

ده‌شڵێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی دژه‌ تیرۆر دروستکرا تا نه‌هێڵن داعش گه‌وره‌تر ببێت ڕووسیا هه‌ستی به‌وه‌کرد ناتۆ ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی ناوچه‌که‌ داڕێژێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌سایکس بیکۆی نوێ ناسراوه‌ ‌بۆیه‌ ڕووسیا ده‌یه‌وێت له‌مه‌دا پشکی هه‌بێت.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌وزوری کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:02 0:00

XS
SM
MD
LG