Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: هیچ تاوانێک، هیچ شتێک لەوە بێ شەرەفتر نییە کە کەسێک پەنا بەرێتە بەر کوشتنی کەسێک بە بیانۆێ نامووس پەرەستی


Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا
Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

ساڵانێکە سکاڵا و بێزاری دەربرێنێکی زۆر هەیە سەبارەت بەو پێشێلیانەی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، بەڵام پێشێلیەکە کە گەیشتە کوشتنی مرۆڤێک، تاوانێکە هیچ پاساوێکی نییە. ئاخۆ کوشتنی ئەو خانمە لە پارکی داێک لە سلێمانیدا لە ئەستۆێ کێدایە؟

نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوان و چالاکی داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی پەیوەندی بە دۆسیەی کوشتن و کۆتایی هێنان بە ژیانی خاتو سنوورە هەیە کە لە سلێمانی روویدا، بە پێێ ئەو هەموو دەرئەنجام و ئاماژانەی کە هەن پێیمان ئەڵێن ئەمە دوواترین رووداو نابێت لە هەرێمی کوردستان پەیوست بە دۆسیەی کوشتنی ژنان، لەبەر ئەوەی تا ئێستا سەدان و هەزاران کێشە و دۆسییەی جۆرا و جۆری هاوو شێوە هەبوون هەندێکیان لە ناو ماڵ روویان داوە، هەندێکیان لە شوێنی جیاواز روویان داوە بەڵام تا ئێستا هەوڵێکی جدی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نەبوە بۆ ئەوەی ئەم کێشە سەرەکیانەی کە هەن پێویست بە دۆسییەی ژنان چارەسەر بکرێت. نیاز خانم هەر وەها دەڵێت لە راستیدا ئەمە درێژ کراوەی عەقلیەتی کۆنە لە دووای ساڵی 1991 وە بە تاێبەتتر کە پەیوەندی بە ئازادی هەرێمی کوردستانەوە هەبوو لەو قۆناغەدا، تا ئێستا درێژەی هەیە بێ ئەوەی لایەنە پەیوەندارەکان، جگە لە خۆ نمایشکردنی کە بە ناوی ئازادی ژنانەوە دەیکەن هەوڵێکی جددیان دابێت، بۆیە هەموو ئاماژەکە بەوەیە کە لە داهاتوودا بە راستی ئێمە کێشەی هاوو شێوە دەبینین. نیاز خانم دەشڵێت هیچ تاوانێک، هیچ شتێک لەوە بێ شەرەفتر نییە کە کەسێک پەنا بەرێتە بەر کوشتنی کەسێک بە بیانۆێ نامووس پەرەستی یاخود ئەوەی کە ئەستۆێ خۆێ پاک بکاتەوە لە شێوازەکانی گرتنەبەری نەریتێک لە لای کچەکەی، یاخود لە لای هەر کەسێک کە بۆ ئەو نامۆ بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:22 0:00

XS
SM
MD
LG