دیارە لە جیهانی نوێ وە یاخود مۆدیرنی ئەمرۆدا بۆ هەر شتێک یاسا و رێسایەک دانراوە وە ئەو وڵاتانەش کە خۆیان بە بەشێک لە کۆمەڵگای سڤیلی ئەم جیهانە دەبینن بگرە ئەگەر تۆتالیتار و ستەمکاریش بن بەلای کەم لەسەر کاغەزدا دەستورێکی مۆدیرنیان هەیە. ڤیدیۆیەک لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە کە زۆر دڵتەزینە گوایە" خەباتگێڕێک وە یاخود تێکۆشەرێکی کورد" بە زرێپۆشێک بە ناو خیابانەکانی شەرناخ دا رای دەکێشن. تورکیا وەکو وڵاتێکی خاوەن یاسا کە پابەندە بە یاسا نێۆنەتەوەییەکان چۆن بەو کارە رێگا دەدات.
هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت" لە راستیدا تاوانێکی لەو جۆرە کە پێشلکردنی کەرامەتی ئینسانەکانە وەک کەسێک کە گیانی لە دەست داوە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا شتێکی نامۆ نییە. کاک هادی هەر وەها دەڵێت کۆمەڵەێک پەیمان نامە هەیە هەر لە جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤەوە کە تێدا ئەو شتانە شیکراوەتەوە کە رێز گرتن لە تەرم وە یا جەنازە ئەتوانێ بەشیک بێت لە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ وە ئەو یاساو رێسایانەی کە ئەبێ بپارێزرێ، بەڵام دەوڵەتانی سەر دەستی رۆژهەڵاتی ناوەراستت وە بە تاێبەت ئەوانەی کورد تێدا دابەش بوە ئەگەر ئاور بدەێنەوە مێژوویەکی زۆر زۆر رەشیان هەیە وە تەنها میللەتێک کە بە دەستیانەوە ماوەتەوە سەرەرای ئەو هەموو خۆێن مژیە دیسان تەنها میللەتی کورد بوە، وە ئەگەر هەر میللەتێکی کە بوایە لە جیاتی میللەتی کورد بێگومان لە ناو چوبوو بە لەبەر چاو گرتنی ئەو توند و تیژیەی کە ئەوان بە کاری دێنن. کاک هادی دەشڵێت بە داخەوە سەرەرای ئەو بڕە کوردەی هەیە لە دەرەوەی وڵات لاواز ئەجۆڵێتەوە، کۆمەڵگای کورد نەخۆش و یەک دەست نییە و ئەو پەراکەندگیە وای کردووە کە ئێمە سەنگ و پێگەیەکی وامان نەبێ لە وڵاتانی ئەوروپایی و نەمانتوانیوە وە یان ناتوانیین، میکانیزمێک نییە کە کورد لایەنی کەم ئاکتیڤ بکات و ببن وەکو ئەرمەنیەکان وە یاخود وەکو جۆلەکەکان بانگەشە بۆ مافەکانی خۆیان بکەن".