نزیکەی هەفتەیەکە ڕووسیا دەسـتیکردووە بە بۆردومانکردن لە سوریا و بەپـێی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کەشـتیـیە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەیان لە دەریای خەزەرەوە موشەکیان گرتووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە سوریا.
عەبدوڵڵا حیجاب، شیکار و شارەزای سیاسی کاروباری ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە نەرویژ لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوەی جێی نیگەرانی و مەترسیـیە ڕووسیا سیاسەتی خۆی تەواو لە بەرژەوەندی دیکتاتۆری سوریا پـیادا دەکات. هەروەها هێرشەکانی زیاتر بۆ بەهێزکردنی حکومەتی ئەسەدە وەک لەوەی بۆ لاوازکردنی لایەنی توندڕەوە بێت لە سوریا.