Accessibility links

شوان مەحەمەد: نە روسیا و نە ئەمەریکا رێگا نادەن عێراق لە هەمان کاتدا هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هەردوو لا هەبێت


shwan_muhammad شوان موحه‌مه‌د
shwan_muhammad شوان موحه‌مه‌د

هەر وەکو لە کۆبۆنەوەکانی پێشدا لە بارەی هەوڵدانەکانی دژ بە داعش لە بریتانیا، فەرەنسا، بەلجیکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بینیمان، کورد جارێکی تر لە کۆبۆنەوە چوار قۆڵیەکەی رۆژی سێشەممە لە نێوان عێراق، سوریا، ئێران و روسیا پەراوێز خرا.

شوان مەحەمەد ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە وەکو خەڵکی کوردستان لە ناوچەیەکی زۆر پڕ لە کێشەدا دەژین، دیارە ئەو کێشانە بمانەوی و نەمانەوێ کاردانەوە و یاخود رەنگدانەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بە تاێبەتی و عێراقدا هەیە، من بەش بە حاڵی خۆم پێیم وا نییە نە روسیا و نە ئەمەریکا پەسەندی ئەوە بکەن وڵاتێک هەبێ لە ناوچەکەدا هاوپەیمانیەتی لەگەڵ دوو لایەنی پێک ناکۆک بکاتن کە هەردووکیان چاویان بریۆەتە ئەو ناوچە لەبەر بەرژەوەندیە تاێبەتیەکانی خۆیاندا. کاک شوان هەر وەها دەلێت دیارە ئەو پەیوەندیانەی رێبەرایەتی سیاسی کوردستان لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپی کروویەتی لەسەر ئەرزی واقعدا بە شێوەیەکی زۆر باش هەستی پێی دەکرێت کە کورد رۆڵی باشترە تاکو حکومەتی ناوەند. کاک شوان دەشڵێت ئەگەر حکومەتەکەی عەبادی ئەگەر شتێک بۆ وڵاتەکەی بۆ پاێتەختی حکومەتی ئیتحادی پێی بکرابا، لێرەوە کورد دەکرا گلەیی لەوەی هەبێت کە ئایا چی بۆ کورد کردووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG