هاوکاتی درێژه کێشانی کۆبوونه‌وه‌کانی پێنج لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵکیش په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌گەر تا دوێنێ و پێرێ ناڕه‌زایی و بێزارییه‌کان هه‌ر به قسه ده‌رببڕابن به‌ڵام ئێستا پێی ناوه‌ته خانه‌ی به‌رجه‌سته کردنه‌وه که له مانگرتن و خۆپیشانداندا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان لە هۆڵێکی ئوتێلی شاری جوان لە شاری سلێمانی خۆپیشاندەران لەبەردەم ئۆتێلەکەدا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و یاداشتی خۆیان داوەتە دەست زۆرێک لە لایەنە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ. خۆپیشاندەران دەڵێن ناڕەزاییەکانیان هەر تەنها بەهۆی نەبوونی موچەوە نییە بەڵکو زیاتر فشارێکە بۆ سەر لایەنە سیاسیەکان تا چی زووترە قەیرانی سیاسی هەرێم چارەسەر بکرێت وەک دەڵێن ئەم قەیرانە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر هەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان کە یەکێک لەو دۆسێیانە موچە دواکەوتووەکانی فەرمانبەرانە.دەسەڵات لە بری وەڵامدانەوەیەکی گونجاوی خۆپیشاندەران وەک لە میدیای هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێکراوەتوندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکار دەهێنێت بۆ بڵاوە پێکردنیان.
(ئاشتی عەبدوڵا) نوسەر و لێکۆڵەر بەشداربوویەکی خۆپیشاندانەکانە و بە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکان) دەڵێت داواکاری خۆپیشاندەران هەر تەنها سنوردار نییە لە دۆسێی موچەدا بەڵکو ژمارەیەک داواکاری تریش هەن لەوانە "بنەبڕکردنی گەندەڵی، ئاشکرایی لە دۆسێی فرۆشتنی نەوت، کۆتایی هینان بە ستەمکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەبوونی دادپەروەری لە دابەشکردنی سامانی نیشتمانیدا، پیکهێنانی دەزگایەکی نیشتیمانی بۆ دیاریکردنی سیاسەتی دەرەوەیی، و هەروەهاش پیادەکردنێکی ئاشتیانەی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات."
ئاشتی عەبدوڵا: هەموو لایەنەکان خەمسارد و هیچ پەرۆشییەکیشیان نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت.
ئه‌ی دوای ئه‌مه چی ده‌بێت؟
ئایا شه‌قامی کوردی ده‌توانێت ده‌سته‌بژێری سیاسی له هه‌رێم ناچار بکات گۆڕانکاری بکات؟
میوانی بەرنامە:
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسایی لە زانکۆ سەڵاحەدین
لە دواترین پەرەسەندنی ئەم ڕووداوانەدا مامۆستایەکی خانەنشینی تەمەن سەرو حەفتا ساڵ لە پارێزگای هەڵەبجە خۆی دەخنکێنێت و لە دوا نوسینیدا بەر لە یەک دوو ڕۆژی ماڵئاواییە هەمیشەییەکەی دەنوسێت " دوو سێ شەقامم وازلێهێناوە / لەوێ قەرزارم ناچمە ئەو ناوە." پێشتریش هەر بەهۆی ئەم ڕەوشە ناهەموارەوە پێشمەرگەش هەبوون کە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە یانیش لە بەرنامەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکاندا لەبەردەم کامێرادا بەهۆی نەبوونییەوە دەستیان بە گریان کردووە. لە بەرامبەریشدا فەرمانڕەوایانی هەرێم لە نوێنەرانی پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێم پێکهاتوون بە دەنگەوە چوونێکی ئەوتۆیان نەبووە بۆ ئەم ڕەوشە و تەنانەت پڕۆژەیەکی ڕژدیشیان نەخستۆتە بەردەست بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە، وەک هەندێک لە شیکەرەوە دەڵێن فەرمانڕەوایانی هەرێم قەیرانەکان بە دروستکردنی قەیرانێکی تر چارەسەر دەکەن.
ئایا ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه پێویستی به ڕێبه‌رایه‌تی کردن هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه، کێ ده‌بێته پێشه‌نگ له داڕشتنی ئاڕاسته‌کانی ئه‌م ناڕه‌زاییه‌دا؟
ئایا ئه‌م شه‌پۆلی بێزاری و ناڕه‌زاییه ده‌توانێت ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ی هه‌رێم که به‌شدارن له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی هه‌رێمه‌که‌دا ناچار بکات به‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی هه‌رێمه‌که بگۆڕن؟
(هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب) پسپۆڕی یاسایی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: