Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: هاتنی ڕاستەوخۆی ڕووسیا بۆ نێو قەیرانی سوریا


هاتنی ڕاستەوخۆی ڕووسیا بۆ نێو قەیرانی سوریا کاردانەوەی جیاجیا لێ‌کەوتووەتەوە و زۆرێـک دەڵێن مەبەستی ئەم وڵاتە زلهێزەی جیهان بەرگریکردنە لە حکومەتی بەشار ئەسەد.

ڕووسیا دەڵێت هاتنی بۆ ناو سوریا بۆ لێدانی داعش و گروپە تێرۆرستیـیەکانی دیکەیە، بەڵام ڕوون نیـیە کام گروپ و گروپە بە تێرۆرست دادەنێت.

حکومەتی عێراق بە ئاشکرا خۆشحاڵی بەم هەنگاوەی ڕووسیا دەربڕی و هیوادارن ئاکامی باشی هەبێت بۆ سەر شەڕی دژی داعش. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردسـتانیش لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی ئەگەر ڕووسیا یارمەتی هێزی پـێشـمەرگە لە شەڕی دژی داعش دەدات، ئەوا پـێشوازی لێدەکات.

بەڵام ئەمەریکا و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناتۆ و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەب نیگەرانی خۆیان درەبڕیوە و دەڵێن ئەمە هێندەی دیکە قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر دەکات.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە بە هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا بوار بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد دەمێنێت؟

ئایا نیگەرانیـیەکانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی دیکە تەنها لە مەسەلەی مانەوەی ئەسەدە یان بابەتی دیکەش هەن.

کورد چۆن لەگەڵ ئەم پـێشهاتانە مامەڵە بکات چ لە سوریا یان عێراق؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
محییەدین پاڵانی، شارەزای کاروباری ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەڵاح مەجید پـور، شیکەرەوەی سیاسی لە هۆڵەندا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:48:51 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG