Accessibility links

دکتۆر چیا عه‌بباس: باوه‌ڕناکه‌م خۆپیشاندانه‌کان هیج ده‌ستێکی سیاسی له‌پشته‌وه‌بێت.


چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، له‌قه‌زاو ناحیه‌کانی خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت، ئامانجی خۆپیشاندانه‌کان له‌ئیستادا چیه‌، ئایا ئه‌مه‌ هه‌ڵچوونێکی کاتیه‌ به‌هۆی ناله‌باری ژیانی خه‌ڵکه‌ی و نه‌بوونی موچه‌، یاخوود هۆکاری‌دیکه‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وامیی ده‌بێت، داهاتووی ئه‌م ڕه‌وشه‌ ده‌گاته‌ کوێ، حکومه‌ت تاچه‌ند وه‌ڵامی داوای خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بێچه‌ک و به‌به‌رد هه‌ڵکوتێته‌ سه‌ر باره‌گای حزبی، جێگای خۆیه‌تی به‌گووله‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌، ئاکامی خۆپیشاندان ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی دووئیداره‌یی لێئه‌که‌وێته‌وه.‌

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سیاسی دکتۆر چیا عه‌باس کردوه‌.

دکتۆر جیا ده‌ڵێت خۆپیشاندان بۆ مافه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه‌، نه‌خۆپیشاندانێکی سیاسی و نه‌ناوه‌ڕۆکێکی سیاسیشی هه‌بوو، خه‌ڵک بێمووچه‌یه‌ و خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌دۆخێکی خراپدایه‌ و حکومه‌ت که‌مترخه‌می و خه‌مساردی به‌رامبه‌ر به‌مانه‌ نیشانداوه‌ بۆیه‌ خه‌ڵکیش داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن.

ده‌شلێت ده‌ڵێت په‌لاماردانی باره‌گاکانی پارتی به‌کارێکی خراپ ده‌زانم و پارتیش ده‌بوو دانی به‌خۆیدا بگرتایه‌، وه‌ک پارته‌کان ده‌ڵین هه‌رچی باره‌گای دنیا هه‌یه‌ ناگاته‌ دڵۆپێ خوێنی گه‌نجی کورد.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌هه‌ندێک شوێن وه‌ک شاری هه‌ڵه‌بچه‌ زۆر به‌ئارامی و به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی حکومه‌ت کراوه‌ و بێ گرفت به‌ڕێوه‌چوه‌، نوسینگه‌ی حکومه‌ت له‌هه‌موو پارێزگاکاندا هه‌یه‌و ئه‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵیان دانیشتن بکرێت و داواکانیان ئاراسته‌ بکرێت.

ده‌شلێت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا واپێده‌چیت له‌کۆنترۆڵ ده‌رچێت، له‌ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی تێدا ده‌کرێت وه‌ک نه‌رێتێکی لێهاتوه‌ و له‌کۆنه‌وه‌ ناسراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ناڕه‌زایی و بێئومێدی خۆپیشاندان ده‌که‌ن.

ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی له‌گيڵ دکتۆر چیا عه‌باس کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:23 0:00

XS
SM
MD
LG