چەند رۆژێکە خۆپێشاندان ژمارەیەک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاخۆ ئەم خۆپێشاندانانە خۆرسکیە و هەرکەسی لای خۆیەوە هەستاوە وە یاخود چوارچێوەیەکی بە خۆیەوە گرتووە و بەرنامە رێژێ بۆ کراوە؟
ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " سەرەتای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکە لە چوارچێوەی داوای کاری خزمەتگوزاریەکاندا بە تاێبەتی توێژی مامۆستایاندا و فەرمانبەراندا بوو بە هۆێ دووا کەوتنی موچە بۆ ماوەی چوار مانگ، بەڵام کۆبۆنەوەی دووەمی پێنج لایەنەکە لە سلێمانی ئاراستەی خۆپێشاندانەکان، چۆنیەتی خۆپێشاندانەکان گۆرانی بەسەردا هات بەوەی خۆپێشاندەرەکان داوای تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن بە تاێبەتی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت خۆپێشاندانەکانی پاش نێوەرووی ئەمرۆێ سلێمانی جیاواز بوون لەوەی سەر لە بەیانی کە توند و تیژی لێکەوتووەتەوە و خۆپێشاندەران پەیامی سیاسیان هەیە و داواکاری جیاوازیان هەیە. کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت خۆپێشاندەران متمانەیان بە هێچ هێزێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نەماوە و مەرامی خۆپێشاندەران مەرامێکی روونە کە کۆتایی هێنانە بەو قەیرانە سیاسیە لە هەرێمی کوردستان، بە تاێبەتی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم".