بە پێی دوواترین ئامارەکان لە بیرۆێ HDP وە لە ئەنکارا ژمارەی کوژراوەکان لە تەقێینەوەکەی دووێنی ئەنکارادا فەرەتر لە 128 کەس کوژراوو هەیە و شیانی ئەوەش هەیە ژمارەکان بچنە سەرەوە.
لە کاتێکدا ئەردوگان، داوود ئۆغڵۆ و حکومەتەکەیان گومان دەخەنە سەر داعش، PKK و هەندێ لە گروپە چەپەکانی تر لەو تەقینەوەدا ، دیمرتاش هاوو سەرۆکی HDP تاوانباری حکومەت و دام و دەزگاکانی دەکات. ئاخۆ لە راستیدا کێ لەو کردەوە تیرۆریستیە بەرپرسە؟
رەمزی کارتاڵ هاوو سەرۆکی " کۆنگرەی گەل" لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم تەقینەوە بە رێنمایی ئەردۆگان و حکومەتی ئاکەپە ئەنجام دراوە و ئەمە دەسپێک نەبووە بەڵکۆ پێش و پاش هەڵبژاردنیش لە ئامەد، سروچ و هەندێ شوێنی تر ئەو جۆرە کارانە ئەنجام دراوون و شتێکی شاراوە نییە و ئەردۆگان و دەزگاکانی مێدیای سەر بە ئەردۆگان بە ئاشکرا لەو بارەیەوە قسە دەکەن. کاک رەمزی هەر وەها دەڵێ کە مرۆڤ تەماشای ئەردۆگان، حکومەت دەکات و گوێ لە قسەیان دەگریت، مرۆڤ دەبێنێت ئەم کەسانە بەم تەقینەوەیە دڵخۆشن و بەرپرسیاری یەکم لەم تەقینەوەدا ئەردۆگان و حکومەتی ئاکەپەیە. کاک رەمزی دەشڵێت کێشەی کورد لە تورکیادا لە رێگای ئاشتی و دیالۆگەوە چارەسەر دەبێت بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی ئەردۆگاندا نییە و گرفت بۆ رێبازەکانی درووست دەکات، ئەردۆگان دەیەوێ دەنگی شەر بڵند بێت، دەنگی ئاشتی بۆ ئەردۆگان و دەوڵەت جێ مەترسیە، هەر بۆیە ئەیانویست بەم شێوەیە گەڵی تورکیا بە چەپ و دیمۆکرات بترسێنن. کاک رەمزی لە دێژایی قسەکانێدا سەبارەت بە کاریگەری ئەم تەقینەوە لەسەر هەڵبژاردنەکاندا، دەڵی ئێمە باوەریمان بە خۆ و بە تاقیکردنەوەکانماندا هەیە و ئەم تەقینەوە هەڵویستی گەل و بەرخۆدانی دەباتە سەرەوە و گەل ناترسێ و ئێمە دەمانەوێ پێکرا دەنگی ئاشتی و دیمۆکراسی بڵند را بگرین".