Accessibility links

شەماڵ بەشیری: بەرژەوەندی دەوڵەتی ئاکەپە لە سازکردنی قەیران لە ناو تورکیادا یەکجار زۆرە


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

لە کاتێکدا ئەردۆگان و حکومەتەکەی تاوانباری بەرهەڵستانیان دەکەن لە تەقینەوەکەی ئانکارادا هەدەپە گومانی لە خودی حکومەتدا هەیە لەو تەقینەوە. ئاخۆ لە بەرژەوەندی کێ دایە کردارێکی لەو جۆرەدا؟

A relative cries over the coffin of Uygar Coskun, 32, killed in Saturday's bombing attacks, during his funeral, in Ankara, Turkey, Oct. 12, 2015.
A relative cries over the coffin of Uygar Coskun, 32, killed in Saturday's bombing attacks, during his funeral, in Ankara, Turkey, Oct. 12, 2015.

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و بەرپرسی پێشووی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت" خوێندنەوەی من ئەوەیە لە هیچ قۆناغێکدا بەقەد رۆژگاری ئەمرۆکانە ئارامی و پایەداری لە ناو تورکیادا لە بەرژەوەندی پەکەکەدا نەبوە، کە لە قۆناغێ ئەمرۆکەدا پێویستی بە کەش و بایەیەکی ئەرێنی و ئارام و گونجاوە هەتاکو دەگاتە قۆناغی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی کە بتوانێت ئەو دەرئەنجامە لە هەڵبژاردن دەر بکەوێ کە لە هەڵبژاردنەکانی رابوردوودا پارتی هەدەپە توانیبوو بە دەستی بێنێ، هەر بۆیە لە چوارچێوەی هیچ روانینێکدا ناتوانیت سازکردنی تەقینەوە و ئاژاوە لە ناوخوێ تورکیادا لەسەر حیسابی پەکەکەدا دا بنێن. کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت بەڵام بە پێچەوانە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئاکەپە لە سازکردنی قەیران لە ناو تورکیادا یەکجار زۆرە. کاک شەماڵ دەشڵێت باوەر ناکەم تەقینەوەکان کار بکاتە سەر بنکەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی دەنگ بە هەدەپ دەدەن ئەم کەسانەن کە قەناعەتێکی فیکریان هەیە بە ئەم بزوتنەوە و بە ئەم تێکۆشانە وە هەڵبژێرانی هەدەپ ئەو کەسانەن کە لە ئیسلامی سیاسی دەترسن و دەیانەوێ پشتگیری لە کرانەوەیەکی دیمکراتی بکەن و ئەو کەسانەن هەڵگری بیرۆکەیەکی چەپدان و بروایان بە پێکەوە ژیانی گەلان هەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:00 0:00

XS
SM
MD
LG