زەبروزەنگ تەنها لە تاکە یەک ڕاڤەکاریی و شیکردنەوەدا بەند ناکرێت، لەبەرئەوە وردبونەوە و گفتوگۆ کردن لە کولتوری زەبروزەنگ دەمانخاتە بەردەم ڕووبەرێکی فراوانتر بۆ دابەشکردن و خوێندنەوەی سەرلەبەری دیاردەی زەبروزەنگ و توندوتیژی لەڕووی فیکری و کۆمەڵناسییەوە.
دکتۆر عادل باخەوان کۆمەڵناس و پسپۆڕ لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "ئێمە نەوەک نەهاتوینەتە دەرەوە لەو کولتورەی کە سەدام حسێن ئێمەی تیادا پەروەردەکرد و بۆ ئێمەی دروستکرد و ئێمەی تیایدا خولقاند وەک بەشەری کۆمەڵایەتی، بە پێچەوانەوە بووین بە گوزارشتێکی راستەقینە لەوەی کە ئێمە ناتوانیین بەرەو دیموکراسی بڕۆین"
دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ دکتۆر عادل باخەوان.