Accessibility links

بژار ته‌ها خه‌لیل: ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌هه‌رێم هه‌یه‌ ده‌رهاویشته‌ی هه‌ڵه‌ی ساڵانی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌.


ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات له‌ڕێگریکردن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان و چوونی بۆ سه‌رکاری خۆی له‌ڕوی یاسایی‌یه‌وه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌، ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ێنێت سیسته‌می یاسایی له‌کوردستان په‌کی که‌وتوه‌. بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر له‌چیدایه‌.

له‌مابه‌ریه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر بژار ته‌ها خه‌لیل کردوه‌.

بژار ته‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یاسا به‌رقه‌رابێت و په‌رله‌مانێکی ڕاته‌قینه‌ی هه‌ڵبژێردراوی ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانمان هه‌بێت ئه‌وا ڕێگریکردن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ڕووی یاسایی‌یه‌وه‌ خه‌رقه.

ده‌شلێت‌ سیسته‌می یاسایی له‌هه‌رێم ده‌مێکه‌ له‌ژێر پراسیاردایه، موماره‌سه‌ری سیاسه‌تی ساڵه‌های سیاسیه‌کان له‌کوردستان ئه‌مرۆکه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئاست و بنبه‌ستێک به‌م شێوه‌یه‌ کاردانه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌، له‌دوای ڕاپه‌رینی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌که‌را ده‌ستورێکمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسا و ڕێسای لێده‌رچێت.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر بژار ته‌ها خه‌لیل کردوه‌. زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:58 0:00

XS
SM
MD
LG