Accessibility links

دکتۆر کامران مەتین: مەترسی و نگرانیەکانی تورکیا لە بارەی رۆژئاوا زۆر زۆرترە لەوەی ئەو چەکانە بە دەستی PKK بگات


Dr. Kamaran Matin
Dr. Kamaran Matin

دیارە زۆری ئەو گروپانەی شەری دەوڵەتی سوریا و رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن بێجگە لە کورد پشتێوانی دەرەکیان هەیە. زۆری رۆژنامەکانی تورکیا و جیهان باسی کاردانەوەکانی حکومەتی تورکیا دەکەن چ لە زاری ئەردوگان سەرۆک کۆمارە ماوە بەسەر چووەکەی وە یاخود سەرۆک وەزیرە کار بەرێکەرەکەی داوودئۆغڵۆ سەبارەت بە یارمەتیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کوردی PYD . ئەو پرسیارە دەکرێت ئەگەر لە راستیدا تورکیا شەری داعش دەکات، بۆ ئەو هەموو نگرانیە بەرامبەر بەو یارمەتیە بچووکانە بۆ PYD کە هەرە سەختترین لایەنە لە شەری دژ بە داعش؟

دکتۆر کامران مەتین لێکۆڵەر و مامۆستای پەیوەندیە نێۆنەتەوەییەکان لە زانکۆێ Sussex لە لەندەن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راستیەکەی ئەوەیە تورکیا هەر لە سەرەتاوە دەوڵەتی ئیسلامی وە یاخود داعش بە دوو هۆەوە لا گرنگ بوە، هۆیەکی ئەوە بوە لە سەرەتای ئەو شوڕشەی کە بە بەهاری عەرەبی ناسران، دەوڵەتی ئیسلامی یەکێک لەو هێزانە بوو کە تورکیا پێی وابوو بە هاوکاری لەگەڵ گروپەکانی تر رژێمی ئەسەد بێنێتە خواری، بەڵام دووای ئەوەی ئازمایشی کوردستانی سوریا لە رۆژئاوا دەستیپێکرد، گرنگیەکی تر بۆ داعش ساز دا، ئەوەش ئەوە بوو کە دەیتوانی لە بەهێزبوونی رۆژئاوا و کانتۆنەکان لەوێ بەرگری بکا. دکتۆر کامران هەر وەها دەڵێت بۆیە هەر لە سەرەتاوە تورکیا سەرەرای ئەو شتانەی کە دەیڵی سیاسەتی راستەقینەی نیشانی داوە دژایەتیەکی ئەوتۆێ لەگەڵ داعش نەبوە، بۆیە ئێستاش کە هەوڵی وا دەکات کە گوایە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەک دەگەینێتە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا کە دان پێنانێکە چەند رۆژ لەوەو پێش درووست بوە کە هێزەکانی یەپەگە هێزی سەرەکین، بوێەش تورکیا نگرانی خۆێ دەربریوە چۆن پێی وایە کوردەکان لە سوریا بە هێزتر دەکا وە لە داهاتوودا رۆڵێکی گرنگتر دەتوانن لە داهاتووێ سوریادا ببینن وە لەوەش بەولاتر بە درووست یان بە هەڵە ئەو چەکانە دەتوانن بە دەست هێزەکانی PKK بگەن کە شەری هێزەکانی تورکیا دەکەن. دکتۆر کامران دەشڵێت بە بروای من مەترسی و نگرانیەکانی تورکیا لە بارەی رۆژئاوا زۆر زۆرترە لەوەی ئەوەی گوایە ئەو چەکانە بە دەستی PKK بگات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:46 0:00

XS
SM
MD
LG