هەر وەکو باس دەکرێ هەندێ لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان زۆر سەختە بە باشی لیان تێ بگەی وە یاخود باوەریان پێی بکەی، چۆنکە دەنگ و باسەکان بە جۆرێک بڵاو دەکەنەوە مرۆڤ چەواشە دەکات. دوێنی باس لە زیندوو کردنەوەی رێکەوتننامەی نێوان یەکێتی و گۆڕان کرا، ئەمرۆ باس لە نوێکردنەوەی رێکەوتننامەی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت. هەر وەکو دەووترێت سیاسەت کە پاشقول لێدانی تێدا بێت و لە پشتەوە خەنجەر لێدان، ئیتر چ رێکەوتنێک.
هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە بروای من هەردوو مەترسیدارن، هیوادارم هیچ کامیان وە دی نەیەت، هەردووکیان تاقیکراونەتەوە، هەردووکیان لە رابوردوودا شکستیان خواردووە، وە ئەو حکومەتەی 2013 پێکهات بە بەشداری هەر پێنج لایەن بەرهەمی ئەزمونی شکەستی ئەو دوو لایەنە بوە. کاک هێمن هەر وەها دەڵێت سەرچاوەی زۆربەی نزیک بە تەواوی گەندەڵە سیاسی و گەندەڵە ئابوریەکانی باشوری کوردستان رێک دەگەرێتەوە بۆ قۆناغی ئەو کاتەی رێکەوتنی یەکێتی و پارتی کە بۆ ماوەی 8 - 9 ساڵ بە شێوەی 50 % 50 دەسەڵاتەکانیان دابەش کردبوون. لەو وڵامی ئەوەی کە رێکەوتن بوو بە دوو قۆڵی بە واتای دوور خستنەوەی لایەنەکانی تر نییە؟ دەڵی بەڵی بە تایبەت رێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان زۆر مەترسیدارترە، لێرەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێ نیشتمانی هەڵس وکەوت بکا، بەو واتاییەی لەگەڵ هیچ کام لەو دوو لایەنەی کە ئێستا کەوتوونەتە دژی یەک واتە لەگەڵ پارتی و گۆڕان یەکێتی نەکات، بەڵکۆ وەکو ئەرکێکی نیشتمانی هەموو توانای خۆێ بخاتە گڕ کە هەردووکیان بێنیتەوە سەر مێزی گفت و گۆ و پێکەوە لە دەسەڵاتێکی هاوو بەشدا".