له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ڕووداوه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له نێوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچهییهکانیشدا باس له پێگه‌ی کورد ده‌کرێت له‌و ناوچه پڕ له گێرمه و کێشه‌یه‌ی جیهاندا.
لەگەڵ تەواوی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانەدا باس و خواسەکان زۆرن لەسەر گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
کورد گەورەترین نەتەوەیە لە خاوەرمیانەدا کە هێشتا نەک هەر خاوەنی دەوڵەتی خۆی نییە بەڵکو بەردەوامە لە خەباتکردن و ململانێ بۆ بەدەستهێنانی سەرەتاییترین مافی خۆی.
ئایا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه توانیویه‌تی سود له‌و ده‌رفه‌تانه ببینێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی خۆی به‌کاری بهێنێت؟
لەو دەمەشەوە کە ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لەو ناوچەیەی جیهاندا کەوتە جموجۆڵ و دەوڵەتی خەلافەتی ڕاگەیاند، کورد بەتایبەتی لە ڕۆژئاوا و لە باشوری کوردستاندا پێشەنگ بووە لە بەگژداچوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەم ڕێکخراوە. لەم هەلومەرجەدا کورد توانی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پشتیوانییەکی گەورە بەدەست بێنێت ووڵاتانی ئەندامیش لە هاوپەیمانێتیبەسەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لۆژیکی و لەشکری بۆ کورد دابین کردووە.
میوانی بەرنامە:
عەبدوڵای موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
لە میدیاکانیشدا باس لەم ڕۆڵەی کورد کراوە لەوانە وەک نمونە ڕۆژنامەی ۆاڵ ستریت جۆرناڵ پێشتر نوسیویەتی " ئیدی کاتی هەواڵی خۆشە بۆ کوردان، ئەو گەلەی زیاتر لەگەڵ دۆخی تراژیدیا ئاشنان تاوەکو دۆخی سەرکەوتن."
ئایا ئه‌م گرنگیدانه کاتییه و هه‌ر به ته‌نها په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌کانی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه هه‌یه؟
ئایا کورد ده‌بێته به‌شێک له داڕشتنه‌وه و نه‌خشه‌ڕێژیی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
بەشێکی زۆری شیکەرەوەی سیاسی لەوبڕوایەدان زۆربەی قەیرانەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست گرێدراوی ناکۆکی ئاینزایین و دەشڵێن ڕووداوەکانی عێراق و سوریا بوونە خاڵێکی گرنگی وەرچەرخان لە دۆزی کورددا لە ناوچەکە بەشێوەیەک کە کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبووە بۆ ئەو داوا لە مێژینەیەی کورد هەیەتی بۆ سەربەخۆیی.
بەڵام وەک جەختیشی لێدەکرێتەوە خاڵی لاواز لە نێو ئەم هاوکێشەیەدا ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانە. هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت لایەنە سیاسییەکانی کورد نەیانتوانیوە زەمینەیەکی هاوبەش بۆ خۆیان بدۆزنەوە تا کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بکەن.
بۆ تا ئێستا کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌بۆته خاوه‌نی گوتارێکی سیاسیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی؟ ئایا ململانێی شیعهگهران و سوننهگهران ڕێگرن یان هێشتا کورد ناتوانێت ببێته به‌شێک له یارییه سیاسییه‌کان؟
عەبدوڵای موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: