زۆری میدیاکان باس لەوە دەکەن ئەردۆگان لە کاتی گەرانەوەی لە ئیندۆنیسا و راوەستانیدا لە پاکستان، لە سەرۆک وەزیر نەواز شەریف و سەرۆکی ستوونە لەشکەریەکای پاکستان ژنراڵ راهیڵ شەریف لە چەندین بواردا داوای یارمەتی کردووە لە نێوانیان شەر لە سوریا و شەری پارتی کرێکارانی کوردستان.
ناسر باباخانی رۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم داوایەی ئەردۆگان بە تەواوی هێڵەکانی دیاری کرد و ئێستا تورکیا و سوریا بە روونی بەسەر دوو بەرەدا دابەش کراوون و ئەردوگان لە "خەلیفە" گەری دەگەرێ و ئێستاش لە نێۆ روویاکانی خۆێدا، لە سەرەتای هاتنە سەر کار و هەتاکو ئێستا و بەر لەوەی بێتە سەر کار کە ئەو دەمەی لە کلاسەکانی ئەربەکان دا دادەنیشت، دەیەوێ ئەو روویایە بهێنێتە دێ لە زیندوو کردنەوەی خەلافەتی عووسمانی وە بۆ ئەو مەسەلە چووەتە پاکستان و هەر وەها دەگەرێتەوە بۆ بەشداریکردنی روسیا لە بەرەی سوریادا. کاک ناسر هەر وەها دەڵێت نکۆڵی لە جاكسازیەکانی ئەردۆگان ناکرێت بەلام لە ماوەی دوو ساڵی رابوردوودا بە تەواوی تووشی گۆشە گیریەکی سەیر بوە لە ئاستی هەرێمی وە یاخود نێۆنەتەوەییدا و دەشلێت بەڵی راستە ئەوان ناتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن هەر لەبەر ئەوە پەنایان بردووەتە ئەوەی بەرەیەیەکی نێۆنەتەوەیی بۆ خۆیان ساز بکەن، کە یەکێک لەوان پاکستانە. کاک ناسر دەشڵێت بە ووردی کە تا ئەمرۆ بینێۆمانە ئەو سیستمە، لایەنی کەم لە دوو ساڵی رابوردوودا هیچ هەنگاوێکی بە کردەوە بۆ ئاشتی هەڵ نەهێناوە".