دوابەدوای لادانی چوار وەزیرەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پۆستەکانیان بە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی کابینەی حکومەت کە جێگری سەرۆکی پارتیشە بە بڕیارێک شوێنەکانی ئەو وەزیرانەی گۆڕان لە کابینەکەیدا پڕ دەکاتەوە.
ئەم بڕیارە پاش هەوڵەکانی هەندێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بوو کە دەیانخواست میانگێڕییەک لەم دۆزەی هەرێمدا بکەن وەک دەگوترێت ههروادێ و ئەم قهیرانەسیاسییەیههرێمی کوردستانی عیراق قوڵتر و ئاڵۆزتریش دهبێتهوه.
مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت پێویست بە هیچ ناوبژییەک ناکرێت و داواش لە هیچ لایەنێک نەکراوە تا ڕۆڵی میانگێڕ ببینێت لە نێوان پارتی و گۆڕاندا.
ئایا ئهم ههنگاوهی حکومهت ههنگاوێکی گونجاو بووه به ئاڕاستهیهکی دروستدا؟
میوانی بەرنامە:
دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.
بەلای زۆرێک لە چاودێر و شیکەرەوەی سیاسییەوە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدات یەکێکە لە دیمەنە هەرە ناشرینەکانی سیاسەت کە وێناکردنەکانی ئایندەی تەڵخ کردووە.
دابەشبوونێکی بەرچاو لە کۆمەڵگای کوردیدا لە ئاکامی ئەم ڕەوشە هاتۆتە ئاراوە و ئاستی جیاوازییەکانیش وەک ئەوەی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا و ماڵپەڕەکان و ڕۆژناماکەندا بەدی دەکرێن لەوپەڕیدایە، لە یەکتر ڕەتکردنەوە بیگرە تا دەگاتە سوکایەتیپێکردن و شکاندنی پەنجەرەکانی بەهاکان. ڕەوشەکە گەیەندراوەتە ئاستێک کە دەرفەتێکی بۆ پرسیار لە خۆکردن نەهێشتۆتەوە، پرسیار لەسەر پاراستنی پەیوەندیی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا.
بەلای هەندێکەوە پارتی بەرپرسیارە لەم ڕەوشە، هەندێکی تر تەواوی لۆمەکە لە ئەستۆی چوار لایەنەکە (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) دەنێن بەڵام دەستەواژەی { بێ متمانەیی } دەستەواژەی هاوبەشی نێوان ئەم دوو ڕوانینە جودایەیە.
سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکان بەردەوام جەختیان لە ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد و پاراستنی یەکڕیزی دەکردەوە بەڵام ئێستا و هاوکاتی ئەم ڕووداوانە هێندەی ئەوەی ماڵی کورد پەڕتەوازە و شپرزەیە، پێناچێت لە هیچ سەروەختێکی تری مێژووی نوێی کورد لە باشوردا ئەم ڕەوشە هەبووبێت کە هەموو بڕیارە سیاسییەکان لە نەبوونی یەکڕیزیدا دەدرێن.
ئایا ئهوهی ئێستا له ههرێم ڕوودهدات، دهکرێت بخرێته خانهی نهبوونی سهرکردایهتییهکی سیاسییهوه؟
ههموو لایهنه سیاسیهکانی ههرێم دهڵێن پڕۆژهیان بۆ چارهسهرکردن ههیه، بهڵام هێشتاش ئاسۆیهک بۆ چارهسهر دیار نییه، بۆچی؟
دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: