لە چاوپێکەوتنەکانی دیمیرتاش دا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممە، سەرەرای نا هەمواریەکان هێشتا ئومێدی بەرزە فەرەتر لە 13 % دەنگەکان بە دەست بهێنن.
هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەدەپە هێزێکی ئومێدوارە و زۆربەی لایەن و شرۆڤەکاران ئەو ئومێدەیان بە هەدەپە هەیە، بۆیە دیمێرتاشیش هەر لە خۆەوە قسەیکی وا ناکات و باوەریان بە رێکخستنی خۆیان هەیە.
کاک هادی هەر وەها دەلێت ئاکەپە بە دووای هێنانەوەی ئەو 10% دەنگانەیە کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەدەستی دا لە رێگاێ پیلانگێڕی و ترس و تۆقاندن.
کاک هادی دەشڵێت تەواوی لێکدانەوەکان ئەوە نیشان ئەدەن بێ باوەریەکی زۆر لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا بە ئاکەپە هەیە وە کوردەکان بە زۆری دەنگ بە هەدەپە ئەدەن.