دیارە پێشبینی کارێکی ئاسان نییە بە تاێبەتی لەو وڵاتانەی پایەکانی دیمۆکراسی تێدا لەرزۆکە. ئەردوگان و ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ئەوەی ویستیان بە دەستیان نەهێنا و دەرئەنجامێکی باشی لێ نەکەوتەوە و زۆری لایەنەکان تەقینەوە و توندوتیژیەکان لە چاوی ئەواندا دەیبینن، ئاخۆ ئەم جارەش دەبێ چاوەروانی هەمان شت بکرێت ئەگەر بێت و دەرئەنجامەکان بە پێچەوانەی خواستی ئاکەپە بێت؟
هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" تەواوی راپرسیەکان پێیمان دەلێن ئەو 40% کە ئاکەپە لە پێشدا بە دەستی هێنا لەوانەیە 1 یا 2% زیاد بکا یا کەم بکا، کە واتە ناتوانێ تەنانەت ئەو مەبەستەی یەکمی کە 50% ئەوەش بپێکی.
کاک هێمن هەر وەها دەڵی ئاخۆ ئەوەی چ دژ کردەوەیەکی دەبێت وە یاخود چی دەوێت ئەگەر بێت و نەباتەوە، ئەوە دوو شتی لە یەک جیاوازە، رەنگە ئەو بیەوێ تەواوی حیزبەکانی دیکە لە ناو بەرێ، رەنگە بیەوێ کۆدەتا بکات وە یاخود هەرچی پێی خۆشە بێکات، بەڵام داخوا بۆێ دەکرێ؟ من پێیم وایە بۆێ ناکرێ، نەک لە بەر ئەو خۆراگریەی کە بەرەی چەپ و کورد لە بەرامبەرێدا دەیکات، بەڵکۆ لەبەر ئەو کێشانەی کە ئێستا ئەکەپە لەو ناوخۆدا هەیەتی و دڵنیام ئاکەپە بەو ئامانجەی خۆێ ناگات.
کاک هێمن دەشڵێت دڵنیام بەرەی چەپ و دیمۆکرات بە سەرکردایەتی و بە پێشەنگی هەدەپە بە هێزتریش دەبێت و حەتما لە 10% تێدەپەرێنێت و رەنگە لە 13% تێپەرێنێت.