Accessibility links

دکتۆر موستەفا علوی: لە ئایندەدا کاریگەرییە نەرێنیەکانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی تورکیا دەبیندرێن


دکتۆر موستەفا علوی
دکتۆر موستەفا علوی

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیا وەها نیشان دەدەن پارتی داد و گەشەپێدان دەتوانێت بەبێ داواکردن لە هیچ لایەنێکی تر حکومەتی چوار ساڵی داهاتوو پیکبهێنێت.

دکتۆر موستەفا علوی، پسپۆڕی ئاسایشی هەرێمی دەڵێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تورکیا چاوەڕوان نەکراو بوون، نەک هەر لای چاودێران بەڵکو بۆ تەواوی لایەنە پەیوەنددارەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە ناو تورکیاشدا.

هەڵبژاردن تورکیا
هەڵبژاردن تورکیا

دکتۆر علوی ئاماژەش بەوە دەکات لە پاش ئەم هەڵبژاردنە ململانێیەکی سیاسی ناوخۆیی لە تورکیادا دەست پێدەکات لە نێوان ئاکەپە لەلایەک و لایەنەکانی تری ئۆپزسیۆن لە لایەکی تر و بە تایبەتیش ئەم ململانێ سیاسییە لە نێوان ئاکەپە و هێزە کوردیەکانی لە (هەدەپە) دا خۆیان دەبیننەوە و دەشڵێت ڕەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات لە ناو تورکیادا و کاردانەوەی خراپیشی دەبێت بەسەر تەواوی ناوچەکەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانیشی لەسەر بارودۆخی سوریا بە تەواوەتی دەردەکەون.

ئامەد لە ڕۆژی هەڵبژاردن
ئامەد لە ڕۆژی هەڵبژاردن

دکتۆر موستەفا علوی، لە زانکۆی ئابوری و زانستە سیاسیەکان بنکە لە قاهیرە دەڵێت ئەو ڕۆڵەی دەوڵەت و حکومەتی تورکیا لە سەروەختی بەهاری عەرەبدا هەیانبووە تەنها لە بەرژەوەندی لایەنە ئیسلامییەکان بووە (ئیخوانولموسلمینەکان) نەک لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و دەشڵێت لەوبڕوایەشدا نییە حکومەتی نوێی تورکیا بشتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت لە شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر موستەفا علوی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:23 0:00

XS
SM
MD
LG