Accessibility links

زاگرۆس هیوا: هەدەپە شکەشتی نەخواردووە بەڵکۆ لە ژێر ئەو هەموو فیشارانە 10% کەی دەرباز کرد


Zagros Hiwa
Zagros Hiwa

دیارە خەبات و تێکۆشان پڕ لە هەوراز و نشێوە، چ لە بەرەکانی شەردا وە یاخود لە بەرەی کاری دیپلۆماسیدا. شکەستیش وە یاخود نشێوی هەستانەوەی هەیە و بردنەوەش بۆ هەمیشە نییە.

No Friends but the Mountains - Women if the PKK Guerrillas
No Friends but the Mountains - Women if the PKK Guerrillas

لایەنانێک سەرزنشتی پەکەکە دەکەن لە بردنەوەی ئەردوگان و هاتنە خوارەوەی دەنگەکانی هەدەپە. ئاخۆ تا چەند ئەو سەرزنشت و رەخنانە لە شوێنی خوێدان؟

زاگرۆس هیوا ئەندامی کۆما جڤاکن کوردستان KCK لەهەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەدەپە شکستی نەخواردووە، ئەگەر هەر پارتێکی دی لە جێگەی هەدەپە با ، 200 بارەگای بسۆتێنرێت، خۆپێشاندانەکانی بۆمبگوزاری بکرێت، 130 کەس گیانیان لە دەست بدەن، دووای ئەوە هێڕش بکرێتە سەر ئەندام و لایەنگیرانی ، فەرەتر لە 3 هەزار کەسی بگێردرێت و قەدەگەکردنێکی میدیایی لەسەری هەبێت، دیارە هەر پارتێکی دی بێت ناتوانێ نە لە 13%، ئاکەپە بۆ خۆشی بێ تەنانەت ناتوانی لە سەدا سێ دەنگەگانیش بە دەست بێنی.

کا ک زاگرۆس هەر وەها دەلێت سەرەرای ئەو هەموو فیشارانە، هەدەپە توانی 10% کە دەرباز کات کە ئەوە هەم بۆ هەدەپە وە هەم بۆ هێزە دیمۆکراتەکانی تورکیا نیشانەی سەرکەوتنە.

کاک زاگرۆس دەشڵێت ئەگەر خەبات و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی خوازی گەلی کورد نەبێت وە نەبێتە ورە بۆ هەموو هێزە دیمۆکراتی و ئازادی خوازەکانی ناو تورکیادا، هەدەپەش تەنانەت نە دەیتوانی ئەو هەژمارە دەنگەش بە دەست بێن، لەبەر ئەوە بە پێچەوانەوە ، خەباتی کەجەکە نە ئاستەنگە لە بەرامبەر هەدەپە، بەڵکۆ پشتێوانە بۆ هەدەپە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:18 0:00

XS
SM
MD
LG