Accessibility links

هێمن سەیدی: سەرکەوتن و رزگارکردنی شەنگاڵ دوو رۆژ نەبوو بەرهەمی 15 مانگ بوو


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

شەنگاڵ سەرەرای ئەوەی داگیرکردنی لە لایەن داعش وە زۆری خایاند، بەڵام لە کۆتاییدا لە لایەن هێزە کوردستانیەکانەوە رزگار کرا.

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەبارەت بە گرنگی ئەو سەرکەوتنە دەڵێت" وەرگیرانەوەی شەنگاڵ لە داعش سەرکەوتنێکی مەزنە، بەڵام دەبێ بڵێم ئەوە خاڵی کۆتایی پرۆسەیەک بوو کە لە سبەینی داگیرکردنی شەنگاڵەوە دەستیپێکرد، واتە ئۆپەراسیۆنی شەنگاڵ دوو رۆژ نەبوو، 15 مانگ بوو، بۆیە ئەو سەرکەوتنەی ئەمرۆ بەرهەمی 15 مانگ لەمەوبەرە.

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت ئەگەر داعش ئەو هەڵەیەی نەکردبا، ئەگەر بۆ لای ناوچەی کورد نەهاتبا، ئەو کارەساتە و ئەو رووخسارە زۆر دژە مرۆڤیەی لە شەنگاڵ لە خۆێ نیشان نەدابا، رەنگە ئێستا زۆر زۆر بە هێزتر با، کە دەیتوانی لە ناوچە عەرەبە سوننیەکاندا زۆر زۆر بە هێز بێ وە ئەمریکاشی لە خۆ نەکاتە دوژمن.

کاک هێمن دەشڵێت کارەساتی شەنگاڵ دەکرا دە قات کارەساتێکی گەورەتر با ئەگەر گیانفدایی گەریلاکانی پەکەکە نەبا وە ئەگەر ئەو هەوڵەی لەگەڵ هێزەکانی یەپەگەدا دایان بۆ رزگارکردنی 80 هەزار ئیزیدی کە لە سەر شاخی شەنگاڵ دا بوون.

وە سەبارەت بە ووتارەکەی کاک مەسعود دەڵی خامی تێدا بوو وە لەسەر ئاستێکی زۆر نزمدا سیاسەتی کرد و بێ ئینسافی تێدا بوو کە دەڵی تەنها هێزی پێشمەرگە شەنگاڵی رزگار کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:16 0:00

XS
SM
MD
LG