هەر وەکو زۆری شێکەرەوان باس دەکەن داعش تۆڵەی شکەستەکانی لە بەرەکانی شەردا چ لە رۆژئاوا، شەنگاڵ، ناوچەی گەرمیان وە یاخود لە بەشەکانی تر لە هاووڵاتیانی سڤیلی وڵاتانی رۆژئاوا دەکاتەوە. ئایا ئەمە وەکو فیشارێکە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی بەشێکن لە هاوپەیمانی دژ بە داعش؟
حیسام دەستپێش لێکۆڵەر و چاودێرێ کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دەتوانێ وا بێت بەڵام لە ( مەنتیقی) خوێدا تۆزێک گرفتی هەیە، لەبەر ئەوەی داعش هێزێکی بێ (زمان و مکان) نە واتە بێ کات و شوێنە، واتە هێزێک نییە کات و شوێنێکی بدەی و بڵی ئەم شوێن و کاتە پەیوەندی بەو هێزە تیرۆریستیەوە هەیە وە ئەم جۆرە شوناسە، پێناسە کە داعش هەیەتی لە بناغەدا داهێنەری هەر چەشنە رەفتارێکی چاوەروان کراوو و چاوەروان نەکراوە.
کاک حیسام سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو جۆرە کردەوانە دەڵی نشستەکەی دوێنی ڤیەننا بە جوانی نیشانی دا کە بەرەی رۆژئاوا بە جۆرێکی پاشە کشەکەی کرد لە بابەتی مان و نەمانەوەی ئەسەد کە بە شێوەیەکی (دیفاکتۆ de facto) پەسەندی کرد ئەسەد لە ناوەندی دەسەڵاتدا بمێنێتەوە تا بەڵکۆ ئەم پرۆسەی گواستنەوە بتوانێ بە ئەنجام بگات.
کاک حیسام هەر وەها دەڵێت رۆژئاوا ئێستاکە ئەسەدیان زۆرتر بەلاوە گرنگە کە بتوانێ سەقامگیری بە دەست بێنی تا ئەوەی داعش لە گۆرەپانەکەدا بمێنێ، بەڵام من پێیم وایە ئەم کێشەیە لەوە زۆر قوولترە کە رۆژئاوا بتوانێ بەم پاشە کشیە تاکتیکیە بگەن بە دەرئەنجامێک".