یەکێک لە جەخت کردنەوەکانی هونەرمەندانی شێوەکاری کورد گرنگی هەبوونی تایبەتمەندێتییە لەم ژانرە هونەریەدا.
ئەم تایبەتمەندێتییەش هەروا لە خۆوە دروست نابێت و گەر لە ماناکانی ڕەنگ و چۆنییەتی بەکارهێنانی فڵچە و گەیاندنی بیرۆکەکان تێنەگەیت و هەروەهاش پێویستی بە پاشخانێکی گەورەی ڕۆشنبیری هەیە کە بتوانێت سیماکانی قۆناغە تایبەتەکانی کارە هونەرییەکانی هونەرمەند جیابکاتەوە، هاوکاتی پاراستنی ئەو تایبەتمەندێتییەی ڕەسەنایەتی و هاوچەرخایەتی بوونی تیادا ڕەنگ دەدەنەوە.
لێرەدا ڕەخنە و لێکۆڵینەوە هونەرییەکان ڕۆڵی خۆیان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی هونەرمەند و نیشاندانی ئەو ڕێگەیانەی ئافراندن لای هونەرمەند بەرینتر دەکات. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هونەری شێوەکاری کوردی‌دا وەک هونەرمەندان خۆشیان باسی دەکەن ڕەخنەی هونەری نەیتوانیوە بە هەمان ئەندازە هەنگاو بنێت کە هونەرمەند بتوانێت وەک پاشخانێکی مەعریفی لەلای خۆی بیهێڵێتەوە و نەخشەڕێژی لەسەر بکات بۆ ئایندەی خۆی.
(ڕۆستەم ئاغاله) هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکێشه و ئه‌رکی خۆی وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک هه‌ر ته‌نها له کێشانی تابلۆیه‌کدا نابینێته‌وه به‌ڵکو به شوێن دیموکراتیزه کردنی هونه‌ریشدایه. چۆن؟
(ڕۆسته‌م ئاغاله) به‌رده‌وام له‌شه‌ڕدایه بۆ نه‌هێشتنی سنوره‌کان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دژه باوه‌کان. ئایا له‌و شه‌ڕانه‌یدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت؟
نهێنی یارییه‌کانی نێوان فڵچه و ڕه‌نگ لای ئاغاله چییه؟ بۆ ڕه‌نگه‌کان لای ئاغاله زیاتر ڕه‌نگی باق و بریقه‌دارن؟
له زۆرێک له تابلۆکانی ئاغاله وێنه‌ی خانمێک ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌و خانمه کێیه؟
کامیان لای ئاغاله خۆشه‌ویستتره، تابلۆکێشان یان وێنه‌گرتن؟
(ڕۆسته‌م ئاغاله) له شاره جوانه‌که‌ی ( کۆیه) مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله ده‌کاته‌وه، ئه‌ی گه‌له‌ری زاموا چی لێهات؟
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (ڕۆسته‌م ئاغاله) له به‌رنامه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: