له پاش هێرشه‌کانی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له فه‌ڕه‌نسا پرسیارگه‌لێک هاتونه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و هێرشانه.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه ئه‌وه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شاری پاریس هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ کاره تێرۆریستییه‌کانی و بۆچی بۆ نمونه ئه‌و جۆره هێرشانه له مۆسکۆ ناکات؟
دکتۆر مارک کاتز، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسن له ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئاماژه‌کان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕوسیا به زۆری بۆ سه‌ر ئۆپزسیۆنی سوریایه و زۆر به که‌می له بنکه و مۆڵگاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن، له ده‌مێکدا فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا پێکه‌وه له‌م ڕێکخراوه تێرۆریستییه ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیاتر ڕووی له‌و وڵاتانه‌یه که ڕێک ده‌زانێت دژایه‌تی ته‌واوی ده‌که‌ن و ده‌رفه‌تێک بۆ جموجۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناهێڵنه‌وه.
پێشتر حکومه‌تی عێراق ئاگاهییه‌کی بڵاوکرده‌وه وه‌ک ده‌ڵێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانه و تیایدا هاتووه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێرۆریست پیلانی هێرشکردنه سه‌ر فه‌ڕه‌نسا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی هه‌یه.
دکتۆر کاتز ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له ئێرانیش کراوه ئاساییه چونکه ڕاپۆرته‌کانی پێشتریش ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که تۆڕه تێرۆرکارییه‌که‌ی ئه‌لقاعده له‌ناو ئێران‌دا جموجۆڵی هه‌بووه و ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نییه گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه له کۆماری ئیسلامی ئێران بکات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سوننه ئاینزاکان له ئێران‌دا سه‌رکوت ده‌کرێن و ڕژێمی ئێران مافه‌کانیان پێشێل ده‌کات.
دکتۆر مارک کاتز له‌وبڕوایه‌دایه پێویسته ستراتیژیه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کاندا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت و به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به ڕێکخراوه توندڕه‌وه سوننه ئاینزاکهی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر مارک کاتز، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسن ، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: