Accessibility links

حه‌لیم سه‌لمان: ده‌وڵه‌تی کوردی بێ په‌سه‌ندکردنی شیعه‌‌ سه‌رناگرێت


ئاڵۆزی نیوان شیعه ‌و کورد له‌ شه‌روشۆڕی چه‌ند رۆژه‌ی دووزخورماتوو ئه‌و پرسه‌شی هێنایه‌ کایه‌وه‌، په‌یوه‌ندی کورد و شیعه‌ چی به‌سه‌ر دێت ، له‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تۆڕی میدیایی عیراق پێی وایه‌ نه‌ک روداوه‌که‌ی دووز روداوی تریش نێوانی کوردوو شیعه‌ تێک نادات "کوردو شیعه‌ هاوسه‌رگیرییه‌ک له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ که‌ جیابوونه‌وه‌ی تیا نییه‌، ئه‌وان دۆستی مێژوویی و دوێنێ بوون".

ئه‌و هه‌موو ئه‌و لێدوانه‌ توندانه‌ ره‌د ده‌کاته‌وه‌ که‌ دژی کورد له‌ حوسه‌ینییه‌کانه‌وه‌ ده‌وترێت، ده‌ڵیت "ئه‌وه‌ بیرورای تاکه‌ که‌سه‌و پێویست ناکات گشتگیر بکرێت".

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ حه‌ره‌به‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو که‌ له‌ مێژه‌ خوێن رشتنی خه‌ڵکی کورد له‌ لایه‌ن سه‌ید حه‌کیمه‌وه‌ حه‌رام کراوه‌ "بارودۆخه‌کان له‌و ناوچانه‌ به‌ریه‌ک که‌وتن دروست ده‌کات، ئه‌مرۆ له‌ دووز به‌ڵکو له‌ شوێنی تریش له‌ ئاینده‌ ره‌نگه‌ له‌ ته‌له‌عفه‌ر هه‌ر شوێنێکیتر، به‌لام ئه‌وانه‌ گرفتی کاتین".

رۆژنامه‌نووسه‌که‌ که‌ به‌رده‌وام وه‌ک شیعه‌یه‌کی میان ره‌و له‌ میدیاکانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت لای وایه‌ کوردو شیعه‌ مێژوویه‌کیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌ مه‌ڕ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیش لای وایه‌ "دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی یان کۆنفیدراڵیش بێ ره‌زامه‌ندی و په‌سه‌ند کردنی له‌ لای پیاوه‌ دینییه‌کانی شیعه‌وه‌ سه‌رناگرێت"

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG