هونەری موزیک ئەو هونەرەیە کە سنور ناناسێت و زمانێکی هاوبەشی هەیە لە نێو گەلاندا بەڵام بە پاراستنی تایبەتمەندێتی خۆیەوە.
هێشتاش دیار نییە ئایا مێژووی موزیک و یانیش گۆرانی لە نێو کورددا دەگەڕێتەوە بۆ چ سەروەختێک بەڵام زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکان دەیبەنەوە بۆ سەروەختی ژیانی ناو ئەشکەوتەکان و هەروەهاش وەک ئاماژەی پێدەکەن لە سروتە ئاینییەکانی ناو پەرستگاکاندا پەرەی پێدراوە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە هونەری موزیک و گۆرانی کوردی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و وەک دەشگوترێت خاوەنی ئامێری تایبەتی خۆشیەتی، بەڵام لێکۆڵینەوەی زۆر کەم هەن لەسەر ئەو ئامێرانە.
هونەرمەندانی ئەم ژانرە هونەریە هاوڕان لەسەر ئەوەی موزیک و گۆرانی کوردی کەوتۆتە ژێر کاریگەرییەکانی هونەری ئەو وڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەشبووە، بەڵام نکوڵییش لەوە ناکەن هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم فەرهەنگە هەن، هەرچەندە بەربەستیش زۆرن لەبەردەمیدا.
له ئێستادا که زوو زوو گوێمان له دهستهواژهی قهیرانی موزیک و گۆرانی کوردی دهبێت، ئایا بهو مانایهیه گرنگی دان به بازاڕ و فهرامۆش کردنی کولتور و فهرههنگ؟
تایبهتمهندێتییهکانی گۆرانی کوردی چین؟ چۆ دهتوانرێت گۆرانی کوردی له فارسی تورکی یانیش عهرهبی جیا بکهینهوه؟
میدیاکان لهسهر ئاستی نێونهتهوهیی بهردهوام ڕۆڵی گرنگییان ههیه له بواره جیاجیاکاندا، ئایا میدیای کوردی توانیویهتی له ڕێی وتووێژ و دیمانهی بابهتییانه و ڕژدهوه (جدییهوه) هونهری گۆرانی و موزیک بهرهوپێشبهرێت؟
هونەرمەند (موحسین حوسەینپوور)لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: