Accessibility links

دکتۆر رێبوار فەتاح: دەسەلاتی کوردستان ئەزمۆنێکی شکەست خواردووە


Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح
Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

هەرێمی کوردستان پاش ساڵی 2003 گەشەیەکی ئابوری گەورەی بە خۆیەوە بینی بەڵام لەم ساڵانەی دواییەدا وەکو باس دەکرێت لە قوراوێکدا چەقیوە، دەرچوونی وا ئاسان نییە.

دکتۆر رێبوار فەتاح شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە 90 کانەوە گرفتانێک لە کوردستاندا هەیە، کۆبونەتەوە بەڵام دیارە ئەو گرفتانە لە پرێکدا دەر ناکەون، هەندێ گرفت کە ئەمان پێشبینیان نەکردبوو، کە ئەو گرفتانەش زۆر زۆرن، بریتین لە گەندەڵی، نەبوونی ژێر خانی ئابوری، نەبونی یاسا و باری ئاسایش.

دکتۆر رێبوار هەر وەها دەڵێت گەشەکردنی ئابوری و بوونی ئاسایش دوو دیون بۆ یەک دراوو و گومان لەوەدا نییە بوونی کومپانیاکانی بێگانە لە هەرێمی کوردستان بە هێ باری ئاسایشیەوە بوە بەڵام بە هاتنی داعش ئاسایشی کوردستان تێکچوو.

دکتۆر رێبوار دەشڵێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەموویان شکەستیان خوارد و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان رەنگە لەیەکچوونێکی هەبێ لەگەڵ دەسەڵاتی سەددام حوسەین دا، لەگەڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دا، لەگەڵ دسەڵاتی لیبیادا، مەعەمەر قەزافی دا، بەڵام لە هیچیشیان ناجێ، شێوازێکی جیاوازە لە دەسەڵات و لەدەستی سەرۆکی هەرێم بچووک کراوەتەوە.

دکتۆر رێبوار هەر وەها دەڵێت هیچ دەوڵەمەندێک لە کوردستاندا دەوڵەمند نەبوە و دەسەلاتی کوردستان ئەزمۆنێکی شکەست خواردووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:49 0:00

XS
SM
MD
LG