Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: سەیوان سەعیدیان


سەیوان سەعیدیان
سەیوان سەعیدیان

هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی، یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌ره‌ دێرینه‌کان و هه‌ندێک په‌یکه‌ر هه‌ن مابن یانیش نه‌مابن به‌ڵام هه‌ر خاوه‌نی به‌های خۆیانن.

وه‌ک چۆن ڕه‌نگه‌کانی تابلۆیه‌ک به‌رده‌وام یاریه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ بینیندا ده‌کات، ئاوه‌هاش په‌یکه‌ره‌کان هه‌میشه‌ قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌ بۆ وتن جا ته‌مه‌نی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ش هه‌رچه‌ندێک بێت.

ده‌شێت وه‌ها لێی بڕوانرێت که‌ تابلۆکێشان و په‌یکه‌رتاشی زاده‌ی یه‌ک جیهان بن وه‌لێ جیاوازی کاردکردن له‌ هه‌ر یه‌کێکیاندا ئاسمان و ڕێسمانه‌ نێوانیان و هه‌ر یه‌که‌شیان به‌ جۆرێک سه‌رنجی بینه‌ر به‌لای خۆیاندا ڕاده‌کێشن.

نامه‌وێت بپرسم مێژووی هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی له‌ ناو کوردا له‌ که‌یه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات، به‌ڵام پێمخۆشه‌ بزانم ئه‌م هونه‌ره‌ باڵایه‌ چه‌ندێک گرنگه‌؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌مان به‌لاوه‌ گرنگه‌، بۆ په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی ده‌شکێندرێت؟

بۆ زۆرێک له‌ هونه‌رمه‌ندان به‌ تایبه‌تیش په‌یکه‌رتاشه‌کان له‌وبڕوایه‌دان به‌کارهێنانی ژماره‌یه‌ک ڕه‌هه‌ند هه‌ن وه‌ک فۆرم و ته‌کنیک و گیانی کارکردن و هه‌روه‌هاش ڕه‌هه‌ندی ده‌روونی پێکڕا کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنییان ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی داهێناندا و هێشتنه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌کان به‌ زیندوویی.

له‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆماندا ده‌یان نمونه‌ی زیندوو هه‌ن نیشانی ده‌ده‌ن چۆن توندڕه‌وان به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌ گژ په‌یکه‌ره‌کاندا، بۆ نمونه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌کانی بودا له‌ ناوچه‌ی بامیان له‌ ئه‌فغانستان به‌ده‌ستی تاڵیبانه‌کان، یانیش شکاندنی په‌یکه‌ره‌ مێژووییه‌کان له‌ مۆزه‌خانه‌کان و شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کان له‌ وڵاتی وه‌ک عێراق و سوریاشدا به‌ ده‌ستی ڕێکخراوه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

ده‌شێت بۆ کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕه‌وشی سیاسی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌ هه‌بووبێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ په‌یوه‌ندی خاوه‌ندارێتی له‌ نێوان هونه‌رمه‌ندان و مه‌یدان و گۆڕه‌پانه‌کانی شاره‌کاندا بوونی هه‌بێت. بۆ کورد له‌ باشوردا له‌وانه‌یه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ه‌وه‌ جیاوازییه‌ک دروست بووبێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری کوردستاندا.

هونه‌رمه‌ند (سه‌یوان سه‌عیدیان) ڕابردووی ئه‌م هونه‌ره‌ به‌ گه‌ش تر ده‌بینێت وه‌ک له‌ ئاینده‌که‌ی وه‌ک ده‌ڵێت " له‌ په‌یوه‌ندی به‌ مێژووی هاوچه‌رخه‌وه‌ لاوازه‌."

سه‌یوان سه‌عیدیان، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی هونه‌رییه، یه‌کێک له‌وانه‌ پڕۆژه‌ی (سێوی مێخه‌ک ڕێژ) ه‌ که‌ ده‌خوازێت بکرێته‌ پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و پێشکه‌ش به‌ جیهان بکرێت.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان تابوی جوگرافیایی ده‌شکێنێت و له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌چێته‌ باشور و له‌وێشه‌وه‌ بۆ باکور و له‌ شاری ئامه‌د نیشته‌جێ ده‌بێت.

سه‌عیدیان ی هونه‌رمه‌ند، به‌ تابلۆ و به‌ په‌یکه‌ریش ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌یدا له‌ دیالۆگێکی به‌رده‌وامدا بێت و ناسنامه‌ی هونه‌ره‌که‌ی به‌ هه‌موومان ئاشنا بکات.

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌کانی تردا، هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی له‌ کوێدایه‌؟

گرفته‌کانی به‌رده‌م هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی چین؟

به‌ چ پێوانه‌یه‌ک ده‌توانین قۆناغه‌کانی هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی کوردی جیابکه‌ینه‌وه؟

(سه‌یوان سه‌عیدیان) هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رتاش له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:24 0:00

XS
SM
MD
LG