Accessibility links

مێزگرد: بەشداری خەڵک لە چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستاندا


کۆبوونەوەکانی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتونەتە بنبەست و لەگەڵ تەواوی ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردن دەدرێن هێشتاش تروسکاییەک لەوسەری تونێلەکەوە دیارنییە.

به‌ختیار که‌ریم
به‌ختیار که‌ریم

ئەم پێنج لایەنە سیاسییە (پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی) کە هەر خۆیان دروستکەری کێشە و گرفت و ئاڵۆزی و قەیرانەکانن، وەک دەگوترێت ئێچگار خەمساردن لە پرۆسەی هێورکردنەوەی ڕەوشەکەدا، هەربۆیەشە زۆر جار دەپرسرێت ئەرێ بەڕاست ئایا ئەم لایەنانە دەخوازن بگەنە ڕێککەوتن یان پرسی ڕێککەوتن تەنها بابەتی گەرموگوڕی لێدوانەکانیانە بۆ میدیاکان؟!

میوانەکانی مێزگرد:
موئمین زەڵمی، نوسەر و لێکۆڵەر

بەختیار کەریم، نوسەر و لیکۆڵەر

ئەگەر وەهایە و لایەنەکان خۆیان نایانەوێت بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا دەبێت بپرسین چ شتێک دەبێتە فشار لەسەریان و بە تایبەتیش خەڵک لەو هەرێمە چوار پارێزگاییەدا چۆن دەتوانن ببنە خاوەنی ئەو کارتی فشارە تا لایەنەکان ناچار بکەن بە ڕێککەوتن.

موئمین زه‌ڵمی
موئمین زه‌ڵمی

دەمێکە دەگوترێت هەر لایەنێک لەبەردانەواندنی زیاتر بکات، ئەوا بە بێ هیچ گومانێک نیشانەیە بۆ هەست کردن بە بەرپرسیارێتی زیاتر لە بەرامبەر ڕەوشەکەدا کە ئێستا لە هەموو کات زیاتر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناجێگیرە و پەرەسەندنەکانیش لەم ناوچەیەدا ئاماژەن بۆ دەرفەت ڕەخساندن بۆ گۆڕانکاری.

کێ دەتوانێت هەرێمی کوردستان لەم قەیرانانە ڕزگار بکات؟

وەڵامی ئەم پرسیارە و ژمارەیەک پرسی تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:32 0:00


XS
SM
MD
LG