Accessibility links

بورهان ڕەئوف: ئەرکی کورد لەم ڕەوشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی


بورهان ڕەئوف
بورهان ڕەئوف

هاوکاتی هاتنە ناوەوەی ڕوسیا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەتایبەتیش بەشدارییەکانی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان گۆڕانکاری بنچینەیی لەو ناوچەیەی جیهاندا دێتە ئاراوە.

ناکۆکییەکانی نێوان ئانکەرە و مۆسکۆ دوابەدوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانی ڕوسیا هێندەی تر ڕەوشی ناوچەکەی ئاڵۆزکرد و چاودێرانیش وەک بەڵگەیەک دەیهێننەوە بۆ ڕوانینەکانیان لەسەر گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان.

ئایا کورد لە کوێی ئەم گۆڕانکاریانەدایە؟

بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت ئێستە هێزی زیاتر هاتونەتە ناوچەکە و دەستێوەردانی گەورەی هێزە هەرێمییەکان هەن و لەم ڕەوشە ئاڵۆزەشدا کورد فاکتەرێکی سەرەکییە لە شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە ڕۆژئاوا و لە باشوری کوردستان و دەشڵێت ئێستا کورد ئەو دیفاکتۆیەیە کە وڵاتە گەورەکان سەرو سەودایەکی تایبەتی لەگەڵدا دەکەن.

بەڕێز ڕەئوف دەڵێت زۆریش گرنگە بۆ کورد لە ئێستادا دەستکەوتە ئاسایشییەکان و رێکەوتنەکانی لەسەر بنچینەی ئاسایشی و لەشکریی کراون بگۆڕێت بۆ دۆکیۆمێنتی نوسراوی سیاسی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بورهان ڕەئوف ئاماژەش بەوە دەکات کە کورد لەسەر زەوی خۆی خاوەنی بەرژەوەندی خۆیەتی و دەڵێت ئەگەر ئەمڕۆ ئێران یان تورکیا خاوەنی بەرژەوەندییەک بن یانیش ئەوانەی دەستێوەردانیان لە عێراق و سوریادا کردووە دەبنە مەترسی بۆسەر ناوچەکە هەر بۆیە وەک دەڵێت لێرەدا پێویستە کورد بێلایەنی خۆی بپارێزێت و تەواوی هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی مافەکانی بێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:15 0:00

XS
SM
MD
LG