Accessibility links

گۆران ئازاد: هەرێمی کوردستان یاسا تێدا رووکەشە و سەروەر نییە


goran_azad گۆران ئازاد
goran_azad گۆران ئازاد

وەکو باس دەکرێت ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا پەیرەوۆ ناکرێت، یاسایە. وە بەرپرسان هەر کام بە خواستی خۆێان وە یاخود لایەنەکانیان لە سەردانی ئەم وڵات و ئەو وڵاتەدان و ئەرزشێکی ئەوتۆ بۆ یاسا و حکومەتەکەیان نەهێشتوەتەوە.

گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەو رێز نەگرتنە لە یاسا دەڵێت" هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پەروەردەی کەلتوری نەبوونی یاسایە، کە لە جیاتی ئەوەی لەسەر بنەمای یاسا بێت لەسەر بنەمای هێزە چەکداری و داراییەکەیدایە، لەبەر ئەوە یاساکان لە گۆڕانی بەردەوام دان بۆ پێدانی شەرعیەت بە بەردەوامی ئەم دەسەڵاتانە. واتە هەرێمی کوردستانیش وەک رۆژهەڵاتی ناوەراست بەشێکە لەوەی یاسا تێدا شتێکی رووکەشە وە تێدا سەروەر نییە.

کاک گۆران هەر وەها سەبارەت بە سەردانی ئەم دواییەی بارزانی دەڵێت لە سەردانەکانی پێشووی بۆ ئەمەریکا، هەم پێش سەردانەکە وە هەم دووای سەردانەکە لەگەڵ لایەنەکاندا راوێژی کرد، بەڵام ئێستا کە قەیرانی شرعیەتی یاسایی و سیاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە، سەرۆکی هەرێم لەم سەردانەدا راوێژ بە هیچ حیزبێکی سیاسی وە یاخود سەرکردەیەکی سیاسی تا ئەو رادەی من ئاگادار بم نەکردووە.

کاک گۆران دەشڵێت سەرۆکەکان لە هەرێمی کوردستان کێشەی دەرکی یاسای سیاسیان هەیە بەڵام لە دەرەوەدا راهێنانی دەسەڵاتەکان دەکەن، سەرۆکی هەرێم گرفتی قانونی هەیە و لە دەرەوە کار بە دەسەڵاتەکانی دەکات، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گرفتی سیاسی هەیە کە لە رووی سیاسیەوە رێگای پێنادرێ بەڵام لە رووی شەرعیەوە گرفتی نییە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:58 0:00

XS
SM
MD
LG