هه‌موومان گوێ له گۆرانی ده‌گرین، به‌ڵام که‌مێک له‌و گۆرانیانه له یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێننه‌وه، کاتێکیش به شکۆمه‌ندییه‌وه سه‌یری هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژ ده‌که‌ین، مه‌رج نییه هه‌موو گۆرانییه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌مان له‌لا خۆش بێت ویانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌بێت جار جاره له ژێر لێوه‌وه بیانڵێینه‌وه.
پێشتر هونه‌ری گۆرانی قوڵاییه‌کی تایبه‌ت به خۆیی هه‌بووه که ده‌ق و موزیک و سه‌لیقه‌ی گۆرانیبێژیش له وتنی‌دا ئه‌و قوڵاییه‌ی پڕ کردووه له سه‌رسامی بیسته‌رانی گۆرانییه‌که. ئه‌ی ئایا ئێستا وایه؟
گۆرانیمان هه‌ن هه‌میشه زیندوون، گۆرانیشمان هه‌ن ته‌مه‌نیان زۆر کورتن، به‌ڵام ئایا چی وه‌ها ده‌کات گۆرانییه‌ک به زیندوویی بمێنێته‌وه و ئه‌وی تریان کورته ته‌مه‌نی هه‌بێت؟
ئەفسانەکان دەڵێن لە دێرزەماندا جەستە ڕوو لە پەروەردگار دەکات و پێی دەڵێت "گەورەم ناتوانم لەگەڵ ئەم ڕۆحەدا پێکەوە هەڵبکەین چونکە هەمیشە خەم و مەینەتیم بۆ دێنێت" وەکو دەگێڕنەوە لەو کاتەوە پەروەردگار موزیکی خستۆتە نێوان ڕۆح و جەستەوە تا بتوانن پێکەوە هەڵبکەن.
لەگەڵ گرنگی ئەم ژانرە هونەریەماندا بەڵام نوسەران و رەخنەگران لەم بوارەدا ئێجگار کەمن، لە دەمێکدا نوسەرانی ژانرە فەرهەنگییەکانی تر زۆرترن.
گەلێک لە ژەنیاران و گۆرانیبێژان لەوبڕوایەدان هەر تەنها ڕەخنە و نوسین هونەرەکان بەرەوپێش نابەن هێندەی ئەوەی هونەرێکی ڕەسەنی گۆرانی و موزیک دەتوانێت خۆی بسەلمێنێت و دەشڵێن نابێت ڕەخنە تەنها لە پارچە لاوازەکان بگیرێت هێندەی ئەوەی پێویستە کاریش لەسەر هونەرە باڵا و داهێنەرەکانی ژانری گۆرانی و موزیکیش بگرێتەوە.
ئایا هونه‌ری گۆرانی کوردی توانیویه‌تی ڕه‌هه‌نده‌کانی هونه‌ریی (حه‌سه‌ن زیره‌ک) تێبپه‌ڕێنێت؟
ئایا بڵاوبوونه‌وه‌ی به لێشاوی ئه‌لبومه‌کان نیشانه‌یه‌کن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گۆرانی کوردی؟
ئایا ئێستا ده‌روێشێک هه‌یه له گۆرانی و موزیک‌دا (گۆران واته‌نی) سکاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆحماندا بکات؟
هونه‌رمه‌ند (ماهیر ئه‌مین) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: