ئامانجی تورکیا له‌ناردنی سه‌رباز بۆ خاکی عێراق چیه.
ڕاپۆرت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتێکی سیاسی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌نداو و تورکیا به‌نیازه شاری موسڵ له‌تیرۆرستان ئازاد کات و له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین هه‌رێمێکی سوونه دروستکات، ئه‌م ده‌نگۆیانه تاچه‌ند ئه‌گه‌ری ڕاستی هه‌یه، له‌ڕووی ڕه‌وایی نیوده‌وڵه‌تیه‌وه ئایا تورکیا ئه‌توانێت هێز بۆ خاکی عێراق به‌رێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر خۆێندکاری دکتۆرا له‌بواری ئاسایش و هه‌واڵگه‌ری له‌بریتانیا سازداوه.
عه‌دنان کۆچه‌ر ده‌ڵێت تورکیا به‌ته‌نها پلانی دانه‌ڕشتوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی سه‌ربازی خۆی له‌چێگای هه‌ستیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه دابنێت، پلانه‌که بریتیه له تورکیا و سعودیه و تا ڕاده‌یه‌کیش قه‌ته‌ر و پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز بارزانی به‌شدارن له‌و پلانه.
ده‌شڵێت ڕه‌نگه حه‌شدی شه‌عبی بیه‌وێت بێته چوارده‌وری موسڵ و ئه‌مه‌ش ببێته کێشه بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌مش ناچاره داوای یارمه‌تی له‌تورکیا بکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سوونه‌کان خاوه‌نی چوار پرۆژه‌ن، یه‌کێک له‌وپرۆژانه داوای هه‌رێمێکی سوونه ده‌کات، پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌ش داوای دروستکردنی هه‌رێمێکی سوونی، کوردی، عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر هه‌رێمێکی شیعه‌ی عێراق ده‌کات.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه