هاتنه ناوه‌وه‌ی تورکیا بۆ خاکی عێراق و جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌نه‌کشانه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا جۆن ئه‌بێت. ململانێی دوو گه‌وره هیزی جیهان کاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی کوردستان چۆنده‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی کوردستان هه‌یه به‌سه‌ر دووهێزدا، ئایا ئیفلیجبوونی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی کو‌ردستانی پێوه دیاره.
له‌ماباریه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و چاودێری سیاسی بژار ته‌ها خه‌لیل کردوه.
بژار ته‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه سه‌ربازی تورکیا بێته خاکی کوردستانه‌وه و ساڵانێکی دوور‌و درێژه بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌بامڕنی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌دیوی ئه‌مدیوه‌شه‌وه پاسداری ئێران به‌فه‌رمی له‌باشووری عێراق و ناوچه شیعه نشینه‌کان و کوردستان سه‌ربازی هه‌یه.
ده‌شڵێت ئه‌مه کێشمه‌کێشی نێوان ده‌وڵه‌تی تو‌رك و فارسه، له‌ڕاستیشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی شه‌ڕی جاڵدێران و به میرنشینه‌کانی کورد جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بژار ته‌ها خه‌لیل بارێزه‌رو چاودێری سیاسی کردوه.