Accessibility links

جەبار عەزیز: مێژووی خەبات و قوربانیدانی حیزبەکەمان هاوسەنگ نییە لەگەڵ پێگە جەماوەریەکەیدا


Jabar Aziz
Jabar Aziz

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا واتە 30 ساڵ لەمەو پێش لە دەمێکدا کورد لە باشوری کوردستان لە بەرامبەر شاڵاوی گەڤە و هەرەشەی مان و نەماندا بوو لە داێک بوو.

جەبار عەزیز ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە لە سەرەتای دامەزراندی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە 12/12/1985 تا ئەو کات گەلی کورد لە باشوری کوردستان لە قوناغی بەرگری کردن لە مانەوەی خۆێ دا بوو و لەو قوناغەدا وەکو حیزبێکی سیاسی بە ئاراستەیەکی جیاواز لە پارتەکانی کە، هاتە گۆرەپانی خەبات بۆ بەرگری کردن لە ماف و دەستکەوتەکان و خواستەکانی گەلی کوردستان.

کاک جەبار سەبارەت بە دابەشبوون لە ناو پارتەکەیاندا دەڵێت دەشێ ئێمە نەمانتوانێبێت لە ئاست خواستەکانی ئەو خەڵکانەدا بین کە بەردەوام هاتوونەتە ناو ئەو حیزبەدا خەباتیان کردووە، لە قوناغێکدا هاتوون لە ناو حیزبەکەدا کاریان کردوون وە لە دوواتردا کە خواستەکانیان گەورەتر بوە و لە ناو زەحمەتکێشاندا بە دی نەهاتووە، پارتەکەیان بە جێ هێشتووە و روویان لە پارتێکی تر کردووە.

کاک جەبار دەشڵێت دەتوانم بڵێم 100% ئەو گرفتانەی کە لە کوردستاندا لە نێوان کوێ پارتە سیاسیەکاندا درووست بوە، گرفتی بیرکردنەوە وە یاخود ئاێدیۆلوژی نیین بەڵکو پەیوەندی بە دەسکەوتە تاێبەتیەکانەوە هەیە وە هەر وەها کاریگەریەکانی ئەو دابەشبوونەی کە لە ساڵی 1964 وە دەستیپێکردووە کە بە جەلالی و مەلایی ناسراوون.

کاک جەبار سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی حیزبەکەیان دەڵێت بە بروای من دووای 30 ساڵ لە خەباتکردن، حیزیبی زەحمەتکێشانی کوردستان، مێژووی خەبات و قوربانی دانی ئەو حیزبە هاوسەنگ نییە لەگەڵ پێگەی جەماوەری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئاێیندەی، ئاێیندەیەکی باش نابێت وەکو پارتێکی سیاسی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:08 0:00

XS
SM
MD
LG