به‌رده‌وام پێویسته ئه‌و ڕاستییه ڕه‌چاوبکرێت له هه‌ر کارێکی میدیاییدا چه‌ندێک پێویسته ئیتیکی ڕۆژنامه‌وانی بپارێزرێت که به یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانی پرۆفێشناڵی له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا داده‌نرێت.
ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی هاتنه ئارای میدیای نوێ (سۆشیال میدیا) بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای هه‌واڵ و زانیارییه‌کان و بره‌ودانه به پانتاییه هزرییه‌کان و تۆکمه‌کردنی که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندی له نێوان که‌سه‌کاندا.
هه‌روادێ و ته‌کنه‌لۆژیا زیاتر و زیاتر جێی خۆی له میدیادا جێگیر ده‌کات و شان به شانی ئه‌مه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی بینه‌رانی پێگه ئه‌لکترۆنییه‌کان و به‌کارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا له هه‌ڵکشاندایه، بۆ نمونه له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ده‌گوترێت "فه‌یس بووک بۆته جیهانێکی تر." هه‌ندێک وه‌ها ناودێری ده‌که‌ن که جیهانێکه، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات، فه‌رمانڕه‌وا و خه‌ڵک، پۆلیس و سه‌رپێچیکار، جێبه‌جێکه‌ری یاسا و پێشێلکارانی یاسا، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار وه‌کو یه‌کن و ئه‌وه‌ی لێکیان جیا ده‌کاته‌وه ته‌نها چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه.
میوانی بەرنامە:
دارا حوسەین، میدیاکار و شارەزای سۆشیال میدیا
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیادا میدیاش ئه‌م گۆڕانکارییه به‌رچاوانه‌ی به خۆوه بینیوه به تایبه‌تیش له ساڵی 2000 به دواوه که ده‌سته‌واژه‌ی گڵۆباڵیزه‌یشن هه‌نگاوه‌کانی خۆی ده‌بڕی و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردنی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ میدیادا.
سۆشیال میدیا به یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داده‌نرێت و هه‌موو کاره‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆی ده‌یکات هه‌ر کۆمه‌ڵگاش خۆی ده‌بێته بیسته‌ر و خوێنه‌ر و بینه‌ر.
تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کی تری (سۆشیال میدیا) ئه‌وه‌یه هیچ کارێکی به به‌رنامه‌ی تیادا نییه و پێشوه‌ختیش هیچ به‌رنامه‌ڕێژییه‌کی بۆ ناکرێت.
له هه‌موو جیهانداباس له گرنگییه‌کانی (سۆشیال میدیا) ده‌کرێت به‌ڵام نکوڵییش ناکرێت له‌وه‌ی بۆته بوار و ده‌رفه‌تێکیش بۆ ڕه‌وایی دان به دیارده قێزه‌ونه‌کانی وه‌ک توندوتیژی و سوکایه‌تی پێکردن و هه‌روه‌هاش ململانێ ناشرینه سیاسییه‌کان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو گرنگییه‌کانی سۆشیال میدیادا، به‌ڵام ئایا ده‌توانێت به ته‌واوه‌تی جێی میدیای باو بگرێته‌وه؟
ئایا ده‌کرێت متمانه به هه‌واڵه‌کانی سۆشیال میدیا بکرێت؟
ئایا سۆشیال میدیا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا توانیویه‌تی ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت؟
بۆچی شه‌ڕه بێ ماناکان خزاونه‌ته ناو سۆشیال میدیاوه؟
ئایا پێویسته (سۆشیال میدیا) بخرێته ژێر سانسۆره‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به به‌ڵێیه ئه‌ی چۆن ده‌توانرێت ئازادییه‌کانی ڕا ده‌ربڕین پارێزراو بن.
(دارا حوسه‌ین) شاره‌زای بواری سۆشیال میدیا و ماڵپهڕهئهلکترۆنییهکان له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: