Accessibility links

دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس: پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی موسڵ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و حکومه‌تی فیدراڵی ده‌وێت


پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی شاری ڕومادی چ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر لێکنزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سوونه‌و‌ شیعه‌ ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا به‌وپێ‌یه‌ی چه‌کدارانی خێڵه‌ سونه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی عێراق له‌م ئۆپه‌راسێۆنه‌دا پێکه‌وه‌ به‌شداران.

سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئۆپه‌راسێۆنه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ‌هێزی چه‌کداری داعش ووره‌ی ڕووخاوه‌ و چیدی توانای سه‌ربازی وه‌ک جارانی نه‌ماوه‌. داعش مانگی ڕابردوو شه‌نگالی له‌ده‌ستدا، ئه‌گه‌ر ڕومادیش له‌ده‌ستبدات، ئه‌مه‌ گاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رگریکردنی ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆرستیه‌ له‌شاری موسڵ چۆن ده‌بێت، یاخوود ڕزگارکردنی موسڵ ئاسان ده‌بێت یان به‌ثێچه‌وانه‌وه‌، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌توانین بڵین داهاتووی داعش له‌عێراقدا وه‌ک هیزێکی کاریگه‌ر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵیت دروستبوونی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌مئاهه‌نگی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌دوای کۆتایهاتنی داعش له‌وناوچانه‌ زیاتر سیاسیه‌کان وسه‌رۆک خێڵه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌ شیعیه‌کان نزیکده‌کاته‌وه‌.

ده‌شلێت ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن داعش له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ توانای نه‌ماوه‌ و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازیی عێراق توانیویانه‌ وره‌ی بڕوخێنن و لاوازی بکه‌ن.

هه‌روه‌ها دکتۆر به‌ختیار ستایشی ڕۆڵی هێرشی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆکایه‌تی ووڵاتیه‌کگرتوه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌ لاوزکردنی داعشدا هه‌بوو.

وریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:30 0:00

XS
SM
MD
LG