Accessibility links

سەلیم شوشكەیی لە وتاربێژی مزگەوت لادەدرێت


ماوەیەكە لە شاری هەولێر دەستلەكاركێشانەوە و لە سەر كار لادانی كاربەدەستان لە ئارادایە دواترین لە سەركارلادان سەلیم شوشكەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لە وتاربێژی مزگەوت.

سەلیم شوشکەیی لابردنی خۆی لە وتاربێژی مزگەوت بۆ ململانێی نێوان حیزبەكانی كوردستان دەگێڕێتەوە و پێی وایە سزایەكی سیاسییە .

مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " یەكێک لە هۆكارەكانی لابردنی ئەوەیە تێبینیمان لەسەر وتارەكانی هەیە كە پێمان وایە هەندێک لە وتارەكانی ئاشتی كۆمەڵایەتی خستووتە مەترسییەوە. وتارەكانیشی بە دەنگ و ڕەنگ لە لای ئێمە هەیە كە لەم ماوەیەدا چی گوتووە، هیچ پەیوەندی بە بابەتی سیاسیەوە نییە".

بەڵام سەلیم شوشكەیی ڕەتی دەکاتەوە کە خەڵکی بۆ توندوتیژی هاندابێت و دەڵێت ماوەی ساڵێک و شەش مانگە لە پەرلەمانی بەغدام و وتاریشم پێشکەش کردووە هیچ كەس گلەیی لێ نەكردووم لەگەڵ تێكچوونی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان و ئەو تەوژمە معارزەی كە لە ساحەكەدا هەیە دیارە شەپولی ئەو بێ بەشكردنە منیشی گرتووتەوە بە سزایەكی سیاسی دەزانم و هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێرەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:10 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG