له‌مانگی پێشوودا هه‌ندێک گۆڕانکاری سه‌ربازی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوویدا له‌وانه په‌ڕینه‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه لهفوورات که تورکیا به هێڵی سووری داده‌نا، که‌وتنه‌وه‌ی گرژی له‌شاره کوردیه‌کانی تورکیا، ڕزگارکردنی شاری ڕومادی و هه‌روه‌ها ته‌حه‌دای گه‌وره‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رامبه‌ر به ئێران و له‌سێداره‌دانی ڕابه‌رێکی گه‌ره‌ی شیعه له‌سعودیه که ئێران به‌تووندی داوای ده‌کرد له‌سێداره نه‌درێت، خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م گۆڕانکاریانه چیه، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رو چئایندهیهک ده‌چیت؟
له‌هه‌رێمی کوردستان باس له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کرێت، ئایا ئه‌مه هه‌مان درووشمه ساڵانی پێشوو ده‌وترانه‌وه، یاخوود بۆ مامه‌ڵه‌کردنی کاتیه له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی له‌هه‌رێمدا هه‌یه، یان ئه‌گه‌رێکی درووسته و له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ناوچه‌که به‌ره‌و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌ڕوات.
له‌مباریه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر خۆێندکاری دکتۆرا له‌بواری ئاسایش و هه‌واڵگه‌ری له‌بریتانیا کردوه.
عه‌دنان کۆچه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا خۆێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی هیزی داعش بوو، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانکاریه به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێمان ده‌بات.
ده‌شڵێت په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌په‌گه له‌ڕووباری فورات نیشانه‌یه‌که بۆ تورکیا که‌چیتر ناتوانێت قسه له‌سه‌ر داهاتووی سوریا بکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزی گه‌ڵ له‌باکوری کوردستان له‌هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کاندا سه‌ربازی تورکیای سه‌رقاڵکردوه و هه‌ڵی ده‌ست تێوردانی له‌سوریادا له‌به‌رده‌ست تورکیادا نه‌هێشتوه، ئه‌گه‌ر تورکیا هاته ناو ڕۆژئاواوه لهجهرابلوسهوه دێت یاخوود کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌هاتنی چۆن ده‌بیت.
ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌لایه‌ن سعودیه و تورکیاوه سه‌ربه‌رشتی ده‌کرێن و ئهوپلانانهی له5 ساڵی ڕابردوودا به‌ملیاره‌ها دۆڵاریان بۆ خه‌رجکردوه شکستی هێناوه، بۆیه ئه‌مریکا به‌دوای ئهرڵتهرناتیڤی نوێ‌دا گه‌ڕاوه، ئه‌و ئهڵتهرناتیڤهرش هێزی دیمۆکراتی سوریایه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌په‌گه.
لینکی خواره‌وه ڕاپۆرتێکه له‌سایتێکی عه‌ره‌بیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوونه.
http://democraticac.de/?p=24723
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.