Accessibility links

کارەساتی بەریەککەوتنی شیعە و سونە


قەیرانە خوێناویی و پڕ کارەساتبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگری چەندین ڕاڤەکاریی و وردبونەوەی زیاترە، بەڕای شارەزایان ستراتیژ و بەرژەوەندییە مەترسیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکەو ئاین و ئاینزاکان و شکستی دەوڵەت و مەترسیی دیکتاتۆرەکان پێکرا مەترسی گەورەترن لە خودی تیرۆر و داعش.

دەرەنجامە مەترسیدارەکانی پاش لە سێدارەدانی 47 بەندکراوی شیعە لەلایەن سعودییەوە کە لەنێوانیاندا سەرکردەیەکی دیاری شیعە بە ناوی شێخ نەمر ئەل نەمر لە سێدارەدرا سەرۆکی رۆحی ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنایی دەڵێت سعودییەی عەرەبی روبوڕووی "تۆڵەی خودایی" دەبێتەوە لەبەرئەوەی شێخ نەمر ئەل نەمری لە سێدارەداوە کە شیعەیەکی ڕەخنەگری یاساکانی خێزانی شانشین بوو.

دەنگی ئەمریکا لەو بارەیەوە وتووێژی لەگەڵ نوسەر و ڕاڤەکار دکتۆر ئەکرەم میهرداددا ئەنجامداوە.

دکتۆر ئەکرەم دەڵێت: "سروشتی سیستمە دیکتاتۆر و ستەمکارەکان و سروشتی فاشیستە ئیسلامییەکان ئەو سروشتەیە کە هەموو توندوتیژییەکانی مەوجود هەم لەمێژوودا هەم لەدەروونی ئەو خەڵکەی کە لایەنگری ئەوانن وە هەم لەمێژووی کۆندا وە هەم لەو ململانێ خوێناوییەی کە هەمومان دەزانین لەنێوان لایەنی سونەو شیعەو نێوان سیستمەکاندا هەبووە، من پێموایە جارێکی تر هەموو ئەو توندوتیژیانەو هەموو ئەو مەرگەساتانە زۆر ڕێی تێدەچێت بەسەر خەڵکدا بهێننەوە"

هەروەها لەبارەی کێشەی نێوان شیعەو سونەوە دەڵێت " کێشەی نێوان سونەو شیعە، واتە کێشەی نێوان ئەو دوو بەرەیە بێگومان کێشەیەکی مێژووییە بەڵام بە بڕوای من زیاتر کێشەکە کێشەی پڕکردنەوەی هەژموونی سیاسی و بەرژەوەندی و وە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکەیە لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا......

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:00 0:00

XS
SM
MD
LG