ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ، ڕێککەوتنێکی نهێنی نێوان هەردوو حکومەتیبەریتانیا و فەڕەنسا بووە و ڕوسیاش یارمەتیدەر بووە تیایدا بۆ دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلی لە نێوان ئەم دوو زلهێزەدا.
ناوی ئەم ڕێککەوتنە لە ناوی (مارک سایکس) ڕاوێژکاری دیپلۆماسی بەریتانی و (فرانسوا جۆرج پیکۆ) سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە لەندەن وەرگیراوە.
دانوستاندنەکان لەسەر ئەم پەیماننامەیە لە مانگی یازدەی ساڵی 1915 دا دەستپێدەکات ڕۆژی 16 ی مانگی 3 ی ساڵی 1916 کۆتایی بە دانوستاندنەکان دێت.
سایکس پیکۆ، ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یه که گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به کاره‌سات ناودێری ده‌که‌ن. ئێستاش کە تەمەنی ئەم په‌یماننامه‌یه سه‌د ساڵه، به سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان داده‌نرێت.
میوانی بەرنامە:
بەختیار کەریم نوسەر و لێکۆڵەر
لەماوەی ئەم ساڵ یان ساڵ و نیوەی ڕابردوودا جارێکی تر باسکردن لەسەر ڕەهەندەکانی ئەم ڕێککەوتنە گەرم و گوڕ بووە و بەتایبەتیش لە پاش دەرکەوتن و هێرشەکانی ڕێکخراوە سوننە ئاینزای دەوڵەتی ئیسلامی.
لەگەڵ هەروادێ و ئاڵۆزبوونی ڕەوشی سوریا و تێوەگلانی ئێران و حیزبوڵای لوبنان و جیهادییەکانی تر و هاتنە ناوەوەی زلهێزەکانی جیهان و بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکان لە سوریا و عێراقدا وەک دەگوترێت مەترسی لەسەر سنورە دروستکراوەکانی نێوان ئەم وڵاتانەی ناوچەکە دروست بووە و دەشگوترێت ئەگەرێکی زۆر لە ئارادایە بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا، هەرچەندە هەندێک لە چاو‌دێر لەو بڕوایەشدان کە لەم ڕووداوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها ڕێکخراوەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی سنور بەزێنە و دان نانێت بە سنورە کێشراوەکانی ناوچەکەدا و ئەم ڕێکخراوەش ناتوانێت درێژە بە خۆی بدات و خۆی لەبەردەم هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی و هەروەهاش هاوبەندی عەشرەتە سوننەکانی ناوچەکەدا بگرێت.
ئایا کاتی گۆڕانکاری هاتووه له سایکس پیکۆدا؟
کێ ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانکارییانه بکات؟
کورد له‌کوێی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌دا ده‌بێت ئه‌گه‌ر کران؟
کورد ده‌بێت چی بکات تا خۆی له سایکس پیکۆیه‌کی تر بپارێزێت؟
ئایا وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سایکس پیکۆ به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن یان به پێچه‌وانه‌وه به مه‌ترسی بۆ خۆیان ده‌زانن؟
(به‌ختیار که‌ریم) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: