Accessibility links

هادی سۆفیزادە: تاوانەکانی تورکیا لە باکوری کوردستان کەمترین رەنگدانەوەی هەبوە لەسەر ئاستێکی جیهانیدا


Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌
Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

پاش هەڵوەشانەوەی پرۆسەکانی ئاشتی، شەرێکی خوێناوی لە تورکیادا دەستیپێکردووە کە بە پێی ریکخراوەی مافەکانی مرۆڤ 150 سەرباز و 180 گەریلا کوژراوون و هەر وەها 260 هاووڵاتی سڤیل و 750 یش بریندارن. PKK تاوانباری حکومەت دەکات و حکومەتیش PKK و کەسانی تریش هەردوو لا.

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر، شارەزای ئێران و کەوکاس و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا خەبات بۆ رزگاری نەتەوەیی لە باکوری کوردستان لەوە تێپەر بووە کە تورکەکان کورد تاوانبار کەن یان دەوڵەتی تورکیا PKK تاوانبار کات وە یاخود بە پێچەوانەوە، بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە، تورکیا بە تەواوی دوو ( قوطبی) بوە وە دەوڵەتی تورکیا کەشێکی درووستکردووە کە ئەمجارە نەک بە نەرمی بەڵکو بە ئاشکرا هەرەشە دەکەن و بەرپرسیار لەم شەرەدا دەوڵەتی تورکیایە و بە باشی حیسابیان بۆ کردوون.

کاک هادی هەر وەها دەڵێت خودی سەردەمدارانی تورکیش نایشارنەوە کە ئەمە شەری کورد و تورکە نەک دەوڵەت و پەکەکە، کورد تەنها بریتی نییە لە پەکەکە، واتە شتەکە نەتەوەییە، ئەو پرۆسەییەی کە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان وەکو دیمۆکراتیزەکردنی تورکیا دەستپێکرد، لە راستیدا ترسێک بوو لە ناو نەتەوە پەرەستی تورکدا کە شیانی هەیە کار بداتە دەستیان.

کاک هادی دەشڵێت تورکیا دەیەوێت ناکۆکی بخاتە نێۆ کوردەوە کە بڵێن ئەگەر پەکەکە نەبێ ئەم هەل و مەرجە رووی نە ئەدا، بەڵام لە راستیدا هەل و مەرجەکە کارەسات ئاوەرە، ئەگەر لە وڵاتێکی تردا رووی بدابایە بە کارەسات لێک دەدرایەوە ، بەڵام سەبارەت بە کورد لە باکوری کوردستان، ئەم تاوانانەی دەوڵەتی تورکیا کەمترین رەنگدانەوەی هەبوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:58 0:00

XS
SM
MD
LG