شیعری داهێنه‌رانه و بوێرانه هه‌میشه ده‌مانباته‌وه به‌رده‌م ئه‌و جوانییانه‌ی چاو به ته‌نها ناتوانێت بیانبینێت و ده‌مانکاته موسافیری ئه‌و گه‌شته‌ی ناخودای شیعر ده‌توانێت به نێو دارستانی پرسیاره به‌جێماوه‌کانی سه‌ده کۆن و نوێکاندا بمانبات.
ناتوانم بڵێم شیعر ئاماده‌یی ته‌واوی له سه‌دا سه‌دی له ژیانماندا هه‌یه و هه‌موو ژیانمانی پڕ کردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ چه‌ندوچوونێکی تیادا نییه که بڵێم زۆربه‌ی پانتاییه‌کانی ژیان و هزرمانی گرتۆته‌وه.
"سپێده‌یه‌ک ئه‌و کاته‌ی زه‌وی که‌وتبووه‌وه
ژێر قورسایی ته‌م و شه‌ونمه‌وه
ئه‌و کاته‌ی کچه‌که‌م خه‌ونی ده‌بینی
پیاوێک له‌ناو باراندا بانگی کردم
من که کوژراوی عیشوه‌ی تۆ بووم
بۆ به‌جێت هێشتم؟
له‌ناو دارستانه‌که‌دا ده‌ستم له‌سه‌ر ده‌مم دانابوو ده‌گریام
ده‌ترسام بمکوژن
به‌ڵام کوژراوه‌کان ئازاری که‌س ناده‌ن
دڵی که‌س ناڕه‌نجێنن
ته‌نیا عاشق ده‌بن و گۆرانی ده‌چڕن
ئێواره‌یه‌ک له‌ناو زه‌رده‌په‌ڕدا کوژرابوو
له‌ناو جه‌نگه‌کاندا به دوای جه‌سته‌ی خۆیدا گه‌ڕابوو
تا بیهێنێته‌وه بۆ من
تا پێم بڵێت که هێشتا خۆشی ده‌وێم"
که شیعرێک ده‌خوێنینه‌وه به خۆمان بزانین یان نه‌زانین ده‌مانگێڕێنێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانی بێده‌نگی و زه‌وی ململانێکان له‌گه‌ڵ خۆماندا، و ڕامان و وردبوونه‌وه له‌و شتانه‌ی که ته‌نها له شیعردا ده‌توانین هه‌ستیان پێبکه‌ین و به به‌رجه‌سته‌یی بیانبینین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌مه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه ناو جیهانه شیعرییه‌که‌ی (لازۆ ئازاد) ه‌وه ده‌شبێت بڵێم ده‌قه‌کانی ئه‌م خانمه شاعیره‌مان به‌رده‌وام له‌ناو پرسیاره زیندووه گرنگه‌کاندا دێن و ده‌چن له ده‌مێکدا به‌شێک له شیعری کوردی وه‌ڵام دانه‌وه‌یه وه‌ک له پرسیار و هه‌روه‌هاش ده‌قه‌کانی له بونیادێکی باڵادا گوزارشت له نومایشته‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
"ئه‌مشه‌و ڕه‌نگه ئه‌و شه‌وه بێت
که ئیتر ئه‌ستێره‌کان بێ من بدهرهوشێنهوه و
تریفه‌ی مانگ بێ من بڕژێت
ڕه‌نگه بۆنی سووتانی من وه‌ک هه‌ور بکشێت
وه‌ک هه‌ور بگری
وه‌ک هه‌ور ببارێت و بگاته هه‌موو جێ"
(کەژاڵ ئەحمەد) ی شاعیر لەسەر لازۆ دەڵێت ئەم خانمە ژن بوونی خۆیی و ئێمەش دەنوسێتەوە.
(لازۆ ئازاد) له شیعره‌کانیدا به گژ باره باوه‌کاندا ده‌چێته‌وه، ته‌لبه‌ندی کۆت و به‌نده‌کان ده‌پسێنێت و وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی بوێر به هونه‌ری شیعره‌وه به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌وه.
(تەرزە جاف) ی شاعیر دەڵێت لازۆ بێجگە لە ژن بوونی خۆی کوردانە و عاشقانەش دەپەیڤێت.
شیعر لای (لازۆ ئازاد) گه‌ڕانێکی به‌رده‌وامه به دوای دۆزینه‌وه‌دا، دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ، نه‌ک ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه ئاماده‌کراوانه‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده سنووردارن. پهیڤهکانیشی دوورن له زمانی سواوی باو و باقوبریقی ڕه‌نگی دروشمه سواوه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و له بری هه‌موو ئه‌وانه به‌زمانێکی ساده ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و پرسیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی هه‌موومانه‌وه هه‌یه.
"ئەی گۆزەگەری من!
من خۆڵی تۆ بووم
من قوڕە نەرمەکەی ناو دەستی تۆ بووم،
چەند جوانە قوڕی پیاوێک بیت و
گۆزە و مەرکانەی شینت لێ دروست بکات،
یان بودای بچکۆلە
بۆ ئەوەی ئەڤین لە تیری زاڵمان بمانپارێزێت"
(ئاریان ئەبووبەکر) هونەرمەندی شێوەکار و نوسەر دەڵێت وێنە گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە لە شیعرەکانیدا لازۆدا.
هه‌ر بۆیه‌شه کاتێک شیعری لازۆ ده‌خوێنیته‌وه ده‌بینیت به‌ر له‌وه‌ی فه‌لسه‌فه ئیش بکات، زمان و ده‌ربڕینی جوان ده‌بنه به‌شێکی دانه‌بڕاو له وێنه شیعرییه‌کانی که له‌گه‌ڵ ژیان و مه‌رگ و خۆشه‌ویستی و یاخیبوون و ئاسمان و زه‌ویدا ده‌ئاخڤن.
"ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده مه‌رگ نزیکه؟
ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ئاسمان نزیکه؟
ئه‌وه تۆ بۆ ئه‌وه‌نده دووریت؟
برینمان تێکه‌وت و خوێنمان دره‌وشایه‌وه
عه‌شقمان ژاکا و ڕه‌شمان پۆشی
به ئێواراندا په‌رش بووین و
به دوای یه‌که‌وه ده‌مانگوت:
نیشتیمان هیی ئه‌وانه!
نیشتیمان هیی ئه‌وانه!
کوڕه ده‌نگخۆشه‌که
هه‌میشه به ده‌م عه‌شق پژانییهوه
وه‌ک ئه‌ژدیهایه‌کی پیر ده‌یناڵاند
وه‌ک بازێکی دڵشکاو له ئاسماندا ون ده‌بوو"
ئایا نوسینی شیعر لای ( لازۆ ئازاد) به‌شێکه له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی خود؟
لازۆ له وێنه شیعرییه‌کانیدا بوێرانه ده‌دوێت و ژنانە باسی مێینە بوون و ئازارەکان دەکات ئایا دەکرێت بڵێین ئەمە یاخیبوونە؟
ئه‌م شاعیره‌مان پاش ته‌واو بوون له ده‌قێکی شیعری چۆن سەیری ده‌قه‌که‌ی ده‌کات؟ ئایا ڕەخنە لە خۆی دەگرێت؟یانیش کات هیچ ڕۆڵێک دەبینێت لە جوانکردنی ده‌قه‌کانیدا؟
لازۆ ئازاد له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: