Accessibility links

شەماڵ بەشیری:لە تورکیا سیاسەت کارایی خۆێ لە دەست داوە و ئەوەی کە هەیە دەستپێشخەری لەشکەریە


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

هەر وەکو هینری بارکی بەرێوەبەری رۆژهەڵاتی ناڤین لە ناوەندی نێۆنەتەوەیی وودرۆ ووڵسن دەڵێت" تا دێت هەر رۆژ مەودای نێوان ئەنکارا و ناوچە کەردیەکاندا فراوانتر دەبێ" وە هەر وەکو دەبینین پانتای شەرەکە ناوچەیەکی زۆرتر بە خۆیەوە گرتووە وە زیانەکانیش زۆرتر بونەتەوە. ئاخۆ ئەم شەرە بەرەو کوێ دەروات.

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام ئەوەی کە گرنگە لەم کەش و بایەدا تەماشای بکەین سیاسەت وەکو میکانیزمێک بۆ بەرێوەبردنی وڵات و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەمرۆ لە تورکیادا رووبەرووی بن بەست بوەتەوە، واتە هەموو دام و دەزگاکانی سیاسی لە وڵاتدا شکەستیان خواردووە وە ئەوەی کە رۆل ببێنی دام و دەزگا لەشکەری و ئەمنیەکانن، ئەمە سیمایەکی میلیتارێزە لە دەوڵەتێک و لە جوگرافیایەکی بەرفراوان کە نیشان دەدات زەمینە بۆ قووڵبونەوەی کێشەکان زۆرتر و بەرفراوانتر دەکاتەوە.

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت ئەو ناوەندانەی کە جاران رۆڵی سەرەکیان هەبوو لە چارەسەری قەیرانەکانی دەوڵەت یا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکان وەکو پەرلەمان وەکو رۆڵی پەرلەمانتاران وە یاخود نهادهای جۆراوجۆری دەوڵەتی، دام و دەزگاکانی دەوڵەت، ئەمرۆ هەموو لە کار کەوتوون و هیچ رٶڵێکی گرنگ لەم کێشەدا نابینن.

کاک شەماڵ دەشڵێت سیاسەت کارایی خۆێ لە دەست داوە و ئەوەی کە هەیە دەستپێشخەری لەشکەریە، وە ئەوەی لە تورکیا روو دەدات تەنها هۆکاری فاکتەرە خۆییکانی ناو تورکیادا نییە بەڵکۆ دەگەرێتەوە بۆ فاکتەرە فەرە ناوچەییەکان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:42 0:00

XS
SM
MD
LG