Accessibility links

شێرکۆ میروەیس: ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ پاریزگاری دیالی کۆبوێنەوە


Sherko Mirwais
Sherko Mirwais

ئەمرۆ شاندێکی رامیاری و بەرێوەبەرایەتی(ئیداری و سیاسی) کە لە خانەقین لە لایەنە کوردیەکانەوە پێکهاتبوو بە هاویاری فەرمانداری خانەقین و بەرپرسی مەڵبەندی 8 یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە خانەقینەوە سەردانی بەعقوبەیان کرد و لەگەڵ ئوستاندار(پارێزگاری) دیالی کۆبونەوە.

Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی 8 ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەدا بوو، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەر وەکو ئاگادارن رەوشی پاریزگای دیالی ش وەکو بەشەکانی تری عێراق کۆمەڵێک گیر و گرفتی خۆێ هەیە لە رووێ باری ئاسایشی و باری سیاسی ئیدارەی پاریزگاکەوە ، لە کاتێکدا کە ئەو ناوچانەی ئازاد کراوون، داعش بە تەواوی وێرانی کردوون وە ئێمە ئێستاکە لە بەرامبەر گەرانەوەی خەڵکداێن بۆ سەر حاڵ و ماڵی زیانی خۆیان، ئەمە وای کرد کە ئێمە لەگەڵ برادەرانمان، لەگەڵ دۆستەکانمان لە دیالی و لەگەڵ پاریزگاری دیالی رێککەوین لسەر ئەوەی کە دیدار بکەین.

کاک شێرکۆ هەر وەها دەلێی ئەمرۆ شاندێكی ئاسایشی، سیاسی، ئیداری سەردانمان کردن و قسە و باسمان کرد لەسەر کۆێ ئەو کێشانەی کە لە پارێزگاکە ئەگوزەرێ، کە کێشەکان کێشەی هەمووانن و پێوێستی بەوە دبوو کە هەموو پێکەوە دانیشین و قسە و باس لەسەر چارەسەرکردنیان بکەین.

کاک شێرکۆ سەبارەت بەو چاڵ کەندن و سەنگەر لێدان و خەندەقانە دەڵی ئەمانە گرنگی خۆیان هەیە وە تەنیا خاڵێش کە هۆکارە بۆ لێدانی خەندەق پەیوەندی بە باری ئاساییشیەوە هەیە و ئێستا بە لایەنی کەم ئەم خەندەقە دەبێتە هۆێ ئەوەی ئێمە زۆرتر تیشکمان لەسەر ناوەوە بێ و کەمتر لەسەر سنوورەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:01 0:00

XS
SM
MD
LG