Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کورد و دەوڵەتی کوردی


پێشتر له‌ ساڵی 2005 بوو هاوکاتی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌که‌ی عێراق ڕیفراندۆمێک کرا بۆ جیابوونه‌وه‌ی کورد له‌ عێراق.

زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگی به‌ جیابوونه‌وه‌ دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مشتومڕێکی سیاسی بێته‌ ئاراوه‌ له‌ شه‌قامی کوردی و هه‌روه‌هاش له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کاندا،

ئێستا و پاش زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌و ڕیفراندۆمه‌ جیاوازییه‌کان به‌ ئاشکرایی ده‌رکه‌وتوون له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌، بۆچی؟

میوانی بەرنامە:

پێشڕەو سەید برایم، نوسەر و لێکۆڵەر

ئەگەر چی ئەو ڕیفراندۆمەی ساڵی 2005 کرا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بایەخێکی ئەوتۆی پێ نەدرا بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆیی گرنگ بوو لەو ڕوانگەیەوەی بە گشتی هەموو شەقامی کوردی و تەنانەت لایەنە سیاسییەکانی ئەوکاتیش هاوڕابوون لەسەر دۆسێیەکی وەها چارەنوسساز بۆ نەتەوەیەک.

ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ته‌واوی ناکۆکییه‌ سیاسییه‌کان له‌ پێناوی ئاینده‌ی کورددا وه‌لاوه‌بنرێن؟

له‌مڕۆی جیهاندا به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری کورد ده‌کرێت به‌ تایبه‌تیش له‌ شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا و ده‌شگوترێت ناکرێت ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکارییه‌کدا نادیده‌ بگیرێت، به‌ڵام پرسیاره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئایا کورد خۆی ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌م قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌می ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟

کام ده‌وڵه‌ته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بێت، ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ژادی یان ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌ما و پره‌نسیپی ئاینزایی؟

(پێشڕه‌و سه‌ید ئیبراهیم) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:51 0:00


XS
SM
MD
LG