Accessibility links

گوڵستان سه‌عید: له‌کوردستان یاسای کاری ڕۆژنامه‌وانی په‌کخراوه‌.


ئه‌مرۆ سه‌نته‌ری میترۆ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانان بڵاوکرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ به‌پێشێلکاری ئه‌دات به‌رامباریان کراوه.

تاچه‌ند ململانێی سیاسی له‌کوردستان کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشێلکاری دژ به‌ ڕۆژنامه‌وانان هه‌یه‌، بۆجی ده‌سه‌ڵات ڕێگری له‌ ڕۆژنامه‌وانان ده‌کات.

وه‌ک له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه‌ چیاکاری له‌نێوان ڕۆژامه‌واناندا ده‌کرێت، هۆکاری ئه‌م جیاکاریه‌ چیه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ و ده‌رکه‌وتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌وانان چ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ‌مافی دیموکراتی و ئازادی له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو گوڵستان سه‌عید چالاکوانی بواری ژنان کردوه‌.

خاتوو گوڵستان ده‌ڵیت کوردستان به‌سه‌ر دوو زۆندا دابه‌شبوه‌، له‌زۆنێکدا زۆرجار‌ به‌فیشه‌ک وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌وانان ده‌درێته‌وه‌ له‌زۆنی دووهه‌م به‌لێدان و تێهه‌ڵدان، ته‌نانه‌ت یاسای کاری ڕۆژنامه‌نووسی په‌کخراوه‌.

ده‌شلێت به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ململانێی سیاسی کاری کردوه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یه‌ ڕۆژنامه‌نووس تێی هه‌ڵده‌درێت، کامیرای لێده‌سه‌نرێت، ده‌چنه‌ سه‌رماڵی و ده‌ست به‌سه‌ر که‌لوپه‌لیدا ده‌گرن، نوسینگه‌ و ته‌له‌فزێۆنه‌کان داده‌خه‌ێرێن، هه‌ندێک جار له‌گۆڤاره‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌ و به‌جیاکاری له‌نێوان که‌ناڵێک بۆ که‌نه‌ڵێکی‌که‌ مامه‌ڵه‌ ده‌کرێت.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو گوڵستان سه‌عید کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:38 0:00

XS
SM
MD
LG