Accessibility links

گۆران ئازاد: لامەرکەزی شۆرکردنەوەی دەسەڵاتە بۆ یەکە ئیداریەکان نەک دابەشکردنی هەرێمەکە


goran_azad گۆران ئازاد
goran_azad گۆران ئازاد

لە میدیاکان و هەندێ جار لەملا و لەولادا دەبیستین کە باس لە لامەرکەزی دەکرێت. ئاخۆ مەبەست لە لامەرکەزی چییە؟

گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە رووێ یاساییەوە ئێمە دوو لامەرکەزیمان هەیە، لامەرکەزی سیاسی کە واتە فیدراڵی، لامەرکەزی ئیداری ( بەرێوەبەرایەتی) کە بە واتاێ شۆرکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ یەکە ئیداریەکان.

کاک گۆران هەر وەها دەڵێت ئێمە ئێستاکە لە هەرێمی کوردستان خاوەنی لامەرکەزیەکی ئیدارین، بەڵام ئەوەی ئێستا قسەی لەسەر دەکرێ تێبینیە لەسەر شێوازی ئەو لامەرکەزیەی ئێستا کە وا داوای زیاتری دەسەڵات دەکەن لە رووی کارگێری و لە رووێ داراییەوە.

کاک گۆران دەشڵێت بە داخەوە ئەمە نا تێگەیشتنێکە گوایە لامەرکەزی هەرێم دەکاتە دوو بەشەوە، وە بە کارهێنانێکە بۆ مبەستێکی سیاسی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:51 0:00

XS
SM
MD
LG